چنگه مریه‌م، په‌نجه مریه‌م، ڕووه‌کێکه بۆنخۆش له تیره‌ی "خاچییه‌کان" Cruciféres، لاسکی کورت و گوڵی جوانه، گه‌ڵاکانیشی وه‌ک گه‌ڵای له‌ولاو وایه و گوڵهکهنیشی ڕه‌نگیان سووه یان شینه و سه‌لکه‌که‌شی له سه‌لکی شه‌له‌م ده‌چێ و ڕه‌نگی ڕه‌شه. سه‌لکه‌که‌ی بۆ ده‌رمان ده‌شێ. خه‌ڵکی لای خۆمان له‌و باوه‌ڕه‌دان که ئه‌گه‌ر ژن به زه‌حمه‌ت بزێ، گوڵێکی ئه‌م ڕووه‌که له جامێک ئاو داوێن و له‌و کاته‌دا گوڵه‌که‌ی ده‌پشکوێ ژنه‌که‌ش، به ئاسووده‌یی له منداڵه‌که‌ی ده‌بێته‌وه.
ئه‌م گوڵه بێجگه له‌م ناوه ئینگلیسیهی سه‌ره‌وه که زۆر له ناوه کوردیه‌که‌شی نزیکه ناوی دیکه‌ی هه‌یه که هێندێکیان ئه‌مانه‌ن: Jericho resurrection, rose of Jericho و Resurrection plant.