گیایه‌که له تیره‌ی "پامچاڵهکان" Primulacées که له‌و گوڵه جوانانه‌یه که ماڵ و باخچه‌کانی پێدهڕازێنهوه، قنچکی گوڵه‌کانی به‌ره‌و خوار شۆڕ بوونه‌ته‌وه و ڕیشووه‌که‌ی زله و سه‌لک ده‌چێ، گوڵه‌کانیشی ڕه‌نگیان ئه‌رخه‌وانی، سووری تۆخ، چه‌رموو و په‌مه‌یین. له ڕیشووی ئه‌م گیایه‌دا مه‌وادێک به ناوی (سیکلامین) هه‌یه، که ده‌بێته هۆی زگچوونێکی به‌هێز، هه‌ر بۆیه له ولآتی خۆماندا هێندێک خه‌ڵک، گوڵه‌که‌ش به‌و ناوه ده‌ناسن، هه‌روه‌ها مه‌واد گلوسیدیی و ئه‌سید سیکلامیکی تێدایه. ڕیشووی تازه و کوتراوی ئه‌م گیایه وه‌ک مه‌رهه‌م له سه‌ر دمه‌ڵ "Serofule" ( دمهڵێکه که له ژێر ملی مرۆڤ ده‌ر دێ و ده‌بێته زه‌خم و عفونه‌ت ده‌کا) داده‌نێن بۆ ساڕ‌ێژ کردنی. له زۆربه‌ی ولآتهکان به‌تایبه‌ت له باکووری ئێران و له کوردستان دا ئه‌م ڕووه‌که ده‌ڕوێ. به فه‌رانسه‌یی Cyclamenی پێده‌ڵێن. له ف.م. که‌ڵک وه‌رگیراوه.