چا، چای، دارێکی چووکه‌یه و گه‌ڵاکانی ددانه‌دار و جوانیی سه‌وز و گوڵه‌کانی چه‌رموو و بۆنخۆشن، له شوێنی فێنک و شێداردا ده‌ڕوێ، چایی له دابه‌شکردنی ڕووه‌کناسیدا له ڕیزی "دووله‌تکه‌ییه په‌ڕه‌گوڵ جیاکان" Dicotylédones-Dialypétales و له تیره‌یه‌کی تایبه‌تی به ناویی "چاییه‌کان" Theaceae نه. دار یان بنچکی چایی له هاویناندا ده‌بێ دایم بنه‌که‌ی ته‌ڕ و نماوی بێ، دانه‌کانی ده‌چێنن و دوای دوو سالآن که ڕیشووی کرد وه‌ک شه‌تڵ ده‌یبه‌نه شوێنی تایبه‌تی و ده‌نێژن، دوای چوار سالآن که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن و تاکوو ٥٠ ساڵ دواتر به‌رهه‌می ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لآکانی ئه‌م داره بکه‌ن به‌و چاییه‌ی که ده‌یخۆینه‌وه، ده‌بێ گه‌لآکانی داڕندرێ و به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی دانرێته‌وه (وه‌ک دانانی شه‌راب و شتی وا) و وشک بکرێ. هه‌وه‌ڵ جار چایی پێش 5 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ولآتی چینه‌وه په‌یدا بوو و له سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌می زاینی‌دا بۆ هه‌وه‌ڵجار (مارکۆپۆلۆ) هێنایه ئوروپا و دوای ماوه‌یه‌ک به هۆی گرانی و ده‌ست نهکهوتنیهوه، ته‌نیا بنه‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌یان توانی بیکڕن. له ساڵی ١٢٧٥ی هه‌تاوی له لاهیجانی ولآتی ئێرانیشدا چاندرا. گه‌ڵای چایی گالیک ئه‌سید، تئین، نئوفیلین، تانین و هێندێک مه‌وادی دیکه‌ی تێدایه و هه‌روه‌ها هێندێک ڤیتامینی به‌تایبه‌تی ڤیتامینی Cی تێدایه. خواردنه‌وه‌ی چایی ده‌مکراو بۆ له‌ش باشه و یارمه‌تیی هه‌زم بوونی خواردن ده‌دا و بۆ نه‌خۆشیی زه‌ردوویی و باوه‌سیری و گیرانی میز ده‌رمانه، به‌ڵام زۆر خواردنی باش نیه و ده‌بێته هۆی لێدانی زۆرتری دڵ و بێخه‌وی و کزبوونی مرۆڤ، بۆ که‌سانێکی که نه‌خۆشیی ده‌ردوونی و دڵ یان به‌ردی گورچیله و باوهسیرییان هه‌یه باش نییه، به‌ڵام بۆ گیرانی میز زۆر باشه. له به‌ر ئه‌وه‌ی که زۆر جۆری "تانین" Tannin و فلوئورایدی تێدایه، بێ‌شک ده‌توانێ دژی باکتری و ڤیروس بێ و بۆ ده‌م و ددان باشه و ناهێڵی بڕزێ و کرم بیخوا، هه‌رچه‌نده که ددان ڕه‌ش ده‌کاته‌وه. ساڵی ١٩٤٠ بۆ زانایانی ئامریکایی ده‌رکه‌وت که تاینی ده‌توانێ جۆرێک ڤیروسی ئینفلونزا کونترۆل بکا… به‌ڵام ته‌نیا به ده‌م کراوی ده‌توانێ پێشگری له ڤیروسی "پولیو" بکا. له به‌ر ئه‌وه‌ی له چاییدا فلورینی جۆرێک هه‌یه بۆ ددان باشه. چایی جۆری زۆره، جۆرێک چای سه‌وز هه‌یه که عه‌ره‌به‌کان ده‌یخۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دێر تینوویان بێ، ده‌ڵێن بۆ تینوویه‌تی زۆر باشه. له کورده‌واریشدا چاوی ویشک بۆ ڕاگرتنی زگچوون ده‌خۆن. له هێندێ شوێن ڕه‌نگه داره‌که‌ی تاکوو ١٥ میتریش باڵا بکا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێک په‌لوپۆی داره‌کان دهڕنێنهوه، له ٢ میتر زیاتر باڵا ناکا. له ڕاستیدا هه‌ر سێ جۆر چایی له بازاڕدا ده‌فرۆشرێ که ئه‌مانه‌ن: چای ڕه‌ش، چای سه‌وز و چای ته‌خته‌که، له شێوازدا وه‌ک خشتی سوورۆکراو و که‌پس کراوه که وه‌ک ئه‌وانیتر باش نییه. چایی ڕه‌ش و چاوی سه‌وزیش هه‌ردووکیان له گه‌لآی دارچایی وه‌ده‌ست دێنن و ته‌نیا له ڕه‌نگ و شێوه‌ی دروست کردنه‌که‌یاندا جیاوازییان هه‌یه.
به فه‌رانسه‌یی به داره‌که‌ی Théier به چایه‌که‌شی Thé ده‌ڵێن ئینگلیزیش به داره‌که‌ی ده‌ڵێن Tea plant و به چایه‌که‌شی Tea ده‌ڵێن.
له گۆڤاری "دانستنیها" ژماره‌ی ١٢ لاپه‌ڕه‌ی ٥٢ له سه‌ر چایی و قاوه کورته نووسراوه‌یه‌ک نووسرابوو که منیش وه‌رم گێڕایه سه‌ر کوردی و به‌م جۆره‌یه: "گوستاڤ"ی سێهه‌م که له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا پاشای سوئێد بوو، ده‌یهه‌ویست بزانێ که چاوی و قاوه که تازه هاتبوونه سوئێد و له نێو خه‌ڵکدا بڵاو بووبوونه‌وه، ژه‌هراوین یان بێ زیانن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوو برا که چووته (لفانه، جمک) بوون و له به‌ندیخانه‌دا به ئیعدام حوکم درابوون بانگ کران و پێیان وتن که یه‌ک ده‌ره‌جه له حوکمه‌که‌یان که‌م ده‌که‌نه‌وه به شه‌رتێک که یه‌کیان چایی و ئه‌ویتریان قاوه‌یه‌کی زۆر بخۆنه‌وه. برا چایی خۆره‌که پێش له برا قاوه خۆره‌که‌ی مرد، ئه‌ویش نه به‌هۆی ژه‌هراوی بوونی چاییه‌وه، به‌ڵکو له ته‌مه‌نی ٨٣ ساڵیدا و به مه‌رگی سروشتیی!. له حه‌وتوونامه‌ی "کیهان چاپ لندن"دا بابه‌تێکی کورت له‌سه‌ر چایی بڵاو بوو بووه‌وه که هاوڕێی به‌ڕێزم کاک حه‌مید ته‌یمووری وه‌رگێڕایه سه‌ر کوردیی، منیش به باشم زانی له‌به‌ر زانیاری لێره‌دا بلآوی بکه‌مه‌وه، ئه‌وا له ژێره‌وه سه‌رنجتانی بۆ راده‌کێشم. نه‌هێنیه‌کانی چای له ده‌رمان کردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه دا.
زۆر لێکۆڵینه‌وه نیشانی داوه که خوارده‌نه‌وه‌ی چای ره‌ش لاشه‌ی مرۆڤ له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا ده‌پارێزێ. لێکۆڵێنه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتوو چای ره‌ش مه‌وادێکی تێدایه که وه‌ک چه‌کێکی کاریگه‌ر له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا شه‌ڕ ده‌کا، ئه‌م ماده‌یه‌ش (TF-2)ه که له بنه‌ماڵه‌ی "پلی فنوونهکان" که ده‌رمانی باشه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی شێرپه‌نجه.
به پێی ئه‌و بڵگانهی که به ده‌سته‌وه‌ن ماده‌ی (TF-2) له به‌رامبه‌ر شێرپه‌نجه‌دا راده‌وه‌ستێ. هه‌روه‌ها لێکۆڵێنه‌ران له‌وباوه‌ڕه‌دان کاتێک (TF-2) له‌گه‌ڵ خانه‌کانی (سلول) له‌شدا پێوه‌ندی ده‌گرن هیچ زیانێک به خانه‌کان ناگه‌ینن، به‌لآم کارگه‌ریه‌کی باشیان له به‌رامبه‌ر خانه‌کانی شێرپه‌نجه‌دا هه‌یه، به‌جۆرێک که خانه‌کانی شێرپه‌نجه خۆیان ده‌کوژن. لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر پیشانی داوه که (TF-2) چالاکی ژێن(GEN)ه‌کانی COX2 راده‌گرێ، ئه‌م ژینهش له‌م دوایانه‌دا سرنجی زۆر لێکۆڵێنهوهری بۆ لای خۆی راکێشاوه. له به‌ر ئه‌وه که چالاکی ئه‌وان ده‌بێته هۆی که خانه نه‌خۆش و ساغه‌کانی له‌ش تێکه‌ڵ بن و خانه‌کان ساغه‌کانیش تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بن. ئێستاش دهواسازهکان تێده‌کۆشن که ماده‌یه‌ک دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ (GENی COX2) له ناو به‌رێ. لێکۆلێنهران بۆیان ده‌رکه‌وتووه که خوارده‌نه‌وه‌ی چای ره‌ش ده‌توانێ بۆ له‌ش به‌که‌ڵک بێ و برگری له ژین (GEN)ه‌کان ده‌کا.
وه‌رگێرانی: حه‌مید ته‌یموری
سه‌رچاوه: کیهان چاپ لندن ژ.٨٨٩
سەیری چا بکە.