گوڵهچاوێشه، چاوئێشه، به‌یبوون، گوڵهحاجی، گوڵێکی چه‌رمووی نێو زه‌رده له هێندێک شوێندا له ٣ تا ٤ ده‌سیمیتر به‌رز ده‌بێ. له هه‌لێر و زۆر شوێنی دیکه‌دا به‌م گوڵه ده‌ڵێن حاجیله. له شوێنی دیکه‌ی وه‌ک ژاوه‌ڕۆ و ناوچه‌ی "بێڵه‌وار" (نێوان کامیران و مه‌ریوان) به‌م گوڵه ده‌ڵێن "چاوێشه"، کاتێک پاییزان ئه‌م گوڵه په‌یدا ده‌بێ، نه‌خۆشی چاوێشهش په‌یدا ده‌بێ، "چهمهێشهی پاییز". هێندێکیش پێیان وایه که ئه‌گه‌ر ئه‌م گوڵه بچنن تووشی نه‌خۆشی چاوێشه ده‌بن. کاتێک منداڵ بووین له دی‌دا نه‌یانده‌هێشت ئه‌م گولآنه کۆبکه‌ینه‌وه، ده‌یانگوت چاوتان دێته ژان، به‌لآم له‌به‌ر جوانی گوڵه‌که ئێمه هه‌ر دهمانچنین. به بڕوای من، هه‌ر وه‌ک زۆر جار له زمانهکانیتردا، به‌تایبه‌تی لاتین، گوڵه‌کانی له ڕووی شێوه و قه‌واره و لێکچوونیان له‌گه‌ڵ شتیتردا ناودێر ده‌کرێن و ئه‌م کاره‌ش شتێکی هاسان و له‌بار سروشتیه، ئه‌م کارهشله کوردستاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه که له هێندێک ناوچه‌دا پێی ده‌ڵێن "حاجیله" ئه‌گه‌ر مرۆڤ کلآو و مێزه‌ره‌ی حاجییه‌کانی کورد بێنێته پێش چاو خۆی ڕاست شێوه‌ی ئه‌م گوڵه‌یان هه‌یه، ده‌ستماڵێکی سپی که په‌ڕه سپییه‌کانی گوڵه‌که‌یه و کلآوێکی زهرهدیش که تهبهقتی کوڵه‌که بێ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌وه بیبینی ڕاست ئه‌م وێنه‌یانه هه‌یه، "له"که‌ی پاشکۆکهشی نیشانه‌ی چکۆلهییهتی.
ئه‌گه‌ر به‌بێ تۆ خۆراکم بـــــــۆ
چهمێشهی پاییز دیده‌ی ڕاسم بۆ
"فولکلۆر"
بە ئاڵمانی Echte Kamille پێ دەڵێن.
بە سویدیش Beskrivning یە.
سەیری گوڵە حاجیلە و بابۆنە بکە.