چاویر، چاوێر، ڕووه‌کێکی بۆنخۆشه و له ڕۆنی ده‌که‌ن. ئه‌و بۆنهخۆشهی له ڕۆنی کرماشانی دێ، هی ئه‌م گوڵه‌یه.ع.ا.د. من پێم وایه ئه‌م ڕووه‌که که به‌ڕێز عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان باسی ده‌کا هه‌ر چنووره، چوونکه هاوێنان زۆر جار من دیومه له هاوینهههواردا ژنان گوڵه چنووریان له خیگه ڕۆنیان هاویشتووه و زستان که ڕۆنه‌که‌یان به‌کار ده‌هێنا، بۆنی گوڵه چنووری ده‌دا که زۆر به‌له‌زه‌ته. کاتێک ئه‌م نووسراوانه‌ی به هاوڕێیه‌کی نووسه‌ر دابوو که پێیدا بچێته‌وه، له په‌راوێزدا له سه‌ر ئه‌م گوڵه‌ی نووسی بوو: تۆ بێژی ئه‌م ڕووه‌که هه‌ر گوڵه به‌ڕۆنه نه‌بێ؟؟ . دیاره من نازانم گوڵه به‌ڕۆنه چیه، به‌لآم ئه‌گه‌ر وێنه‌که‌ی ببینم ده‌زانم، چنووره یان نه، چوونکو چنوور له گولآنهیه که لاوان و مێرمندالآن ئێواران به‌رۆکی شانه‌یان ده‌گرت و خۆیان پێدا هه‌ڵده‌واسی بۆ لقێ چنوور، که ده‌ستیشیان ده‌که‌وت، ده‌یانکرد به به‌ر شاڵ و لای کلآوهکهیاندا و به بۆنێکی خۆشه‌وه ده‌چوون بۆ نێو کچه‌کان بۆ دڵداری. سه‌یری چنوور بکه.