چاوه‌پشیله، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "گادمه‌کان" Boraginacées و لە بنەماڵی "Nonea" گیایەکی یەکساڵەیە که گوڵه‌که‌ی له چاوی کتک (پشیله) ده‌چێ و ٥ تاکوو ٢٠ ده‌سیمیتر باڵا ده‌کا و له شوێنیی ڕهقهڵانیی کێو چیادا ده‌ڕوێ و گوڵی زه‌رد یان سوور ده‌کا. جۆرێکیان گوڵه زیاتر له ١٢ جۆری یه‌ک ساڵه و چه‌ند ساڵه‌ی له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌یه. ئه‌م گوڵه بێجگه له وڵاتی ئێمه‌دا له ئه‌رمه‌نستان، تورکمه‌نستان، ئه‌فغانستان، پاکستان، فلستین و له ناوه‌ندی ئاسیاشدا ده‌ڕوێ.
ناوە زانستییەکەی ئەم رووکە لە وشەی لاتینی Versus (ئاوەژوو، بەرئاوەژوو، دیواندیو) و Color (رەنگ) پێک هاتووە، هۆکاری ئەم ناونانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە گوڵی ئەم گیایە رەنگ دەگۆڕێ و لە رەنگی پەمەییەوە بۆ شینێکی کاڵ.