چاوبازهڵه، ڕووه‌کێکه له هه‌وه‌ڵه‌وه له شه‌تڵ ده‌چێ و دوو په‌لی ناسکی هه‌یه، ورده ورده ڕاست ده‌بێته‌وه و هه‌ڵده‌چێ و په‌ل ده‌رده‌کا و له نێوان هه‌ر له‌قێک و لاسکهکهدا چووزهیهک ده‌رده‌کا که خونچه‌یه‌کی پێوه‌یه، دوایی ده‌م ده‌که‌نه‌وه و پڕن له په‌پووله (دۆینه‌که‌رانه) پاییز با له‌گه‌ڵ خۆی به‌م لاو به‌ولادا بڵاویان ده‌کاته‌وه، له کورده‌واریدا کاتێک ئه‌م په‌پوولانه به وڵات‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه خه‌ڵک ده‌ڵێن: ئه‌وه ژنی ته‌مه‌ڵ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن هه‌سته دۆینه و شهلهمهکهت دروست بکه دره‌نگه! ئه‌وا پاییزه و دوایی هه‌وا سارد ده‌کا و باران ده‌بارێ و بۆت وشک نابێته‌وه. لێره‌دا کردنه‌وه‌ی که‌وانه‌یه‌ک به پێویست ده‌زانم (یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ئه‌م گوته‌یه فولکلوره و هی من نیه خاتوونه به‌ڕێزه‌کان ڕه‌خنه‌که له من نه‌گرن)، دووهه‌میش، دۆینه که هه‌مان ترخێنه‌یه و شهلهمیش هه‌ر له‌و تیپه‌یه و هاوڕێی ئه‌وه، هه‌ر دووکیان له لادێکانی کوردستاندا زۆر دروست ده‌کران، وه‌رزی پاییز که خه‌ڵک گه‌نمیان دروێنه ده‌کرد به ئاش یان به ده‌ستهاڕ ده‌یانهاڕی و ده‌یانکرد به بڕوێش (ساوه‌ر) پاش ڕاگرتنیان له دۆ و خوێدا تاکوو ترشاندم، ئه‌و جار له سه‌ر بانان پوونگه‌یان بۆ ڕادهخستن و وشکیان ده‌کردن، ئه‌م کاره‌ش پێش بارانی پاییز واته "پێش ئه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی پاییز بدا" ده‌کرا. دیاره شه‌له‌مه‌که گیای شهلهمیشیان تێکه‌ڵ ده‌کرد بۆیه پێی ده‌ڵێن شه‌له‌مین. دۆینه و شه‌له‌م هه‌ردووکیان له‌و چێشته خۆشانه‌ی لادێکانی کوردستانن، به‌تایبه‌تی له ورزی زستاندا. ئه‌و مالآنهش که هه‌یانبوو چێشتی شه‌له‌م و گۆشتیان دروست ده‌کرد، له بۆ زکام و ههلآمهتی زستان ده‌رمانی زۆر باشه.