چاڵه‌گه‌نم، ڕووه‌ک نیه، به‌لآم پێوه‌ندی به ڕووه‌ک و دانه‌وێڵه‌وه هه‌یه و ڕه‌نگه بۆ زانیاری لاوه‌کانی ئه‌مڕۆ و داهاتوومان خراپ نه‌بێ، من بۆ خۆم به منداڵی چه‌ندین جار یارمه‌تی خه‌ڵکم داوه بۆ ئه‌وه‌ی چاڵه گه‌نم پڕ بکه‌ن یان له کاتی پێویستدا چاڵه که‌نم هه‌ڵگرن، له شوێنێکی ویشکدا چاڵێکی چوار سووچ به ئه‌ندازه‌ی پێویست ده‌که‌نن و بنه‌که‌ی و له‌دیواره‌کانی به کا داده‌پۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نمه‌که پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆڵه‌که نه‌بێ و چه‌که‌ره بکا، پاشان هێدی هێدی گه‌نمه‌که له چاڵه‌که ده‌که‌ن و په‌یتا په‌یتا کای وه‌به‌ر ده‌ده‌ن و له دیواری چاڵه‌که‌ی دوور ده‌که‌نه‌وه، پاشان سه‌ره‌که‌شی به کا و خۆڵ داده‌پۆشن و زستان له کاتی پێویستدا هه‌ڵیده‌گرن واته گه‌نمه‌که ده‌ردێنن. ڕه‌نگه ئه‌وکاتانه‌ی که هه‌مبار و سیل‌و و که‌ندوو نه‌بووه زۆرتر ئه‌م کاره‌یان کردبێ و ئێستا باوی نه‌مابێ. نووسه‌ری به‌ناوبانگی کورد عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان ده‌ڵێ: چاڵه‌گه‌نم، چاڵێکه له عه‌رزدا ده‌یکه‌نن و گه‌نمی تێدا ڕاده‌گرن.