چاره چه‌قیله، چاڵهچهقێله، چارانچه‌قیله، ڕه‌به‌نۆک، خاشخاشک، گوڵاڵه سووره، گوڵه مه‌شقانه، گوڵیلکێن بوک و زاڤێ، مەمۆڵە، بووکیک، ڕووه‌کێکه کورته باڵا که زۆرتر له شوێنی تهڕان و لای چۆم و ئاودا ده‌ڕوێ، لق و پۆ و به‌ره‌که‌ی وه‌ک خه‌شخاشه، به‌ڵام چووکه‌تره، ئه‌م گوڵه هه‌م خۆڕستی هه‌یه و هه‌میش ده‌ست چن. چارهچهقێله چه‌ندین جۆری هه‌یه، جۆرێکیان گوڵه‌که‌ی له ٣ تاکوو ٥ په‌ڕه‌ی هه‌یه و جۆرێکی دیکه‌ی زیاتر له ٥ په‌ڕی هه‌یه، جۆره خۆرستهکهی گوڵه‌کانی سووره و له بن گوڵه‌کانیدا خاڵی ڕه‌ش ڕه‌ش هه‌یه. ئه‌م ڕووه‌که‌ی ئاخرو ئۆخری مانگی خاکه‌لێوه ده‌ڕوێ دوای ١٥ تاکوو ٢٠ ڕۆژ ده‌ژاکێ و ده‌مرێ. بنه‌که‌ی خڕه و له پیاز ده‌چێ که بۆ چاندنیش که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن. میم سانیه که ژنێکی به ئه‌زموونی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی هه‌ورامانه و زۆر جار یارمه‌تیم لێوه‌رگرتووه، له سه‌ر چارهچهقێله ده‌ڵێ: پێش ئه‌وه‌ی گوڵ بکا، وه‌ک به‌هارات له چێشت ده‌کرێ و هه‌میش چێشتی لێ دروست ده‌که‌ن.
چارهچهقێلێ دلێ پیـــــــــازا
ماچێت وه‌شێنێ زڵفت نه‌مازا
"فولکلۆر"