جه‌وهه‌ر، دارێکی جوان و باڵابه‌رزی توێکڵ چه‌رمووه له تیره‌ی " چناره‌کان" Platanaceae نه که تیره‌یه‌کی نزیکه به "گه‌زنه‌ییه‌کان" Tamariscinées. باڵای چنار له ٣٠ تاکوو ٤٠ میتر به‌رز ده‌بێ و په‌لوپۆی زۆره و گه‌ڵاکانی له گه‌لآی مێو ده‌چن، گوڵی نێر و مێکه‌ی له سه‌ر یه‌ک لق ده‌ڕوێن، به‌رێکی ڕه‌ق و نه‌گه‌یوه ده‌گرێ. له چناردا مه‌وادی ئالانتوان Allantin و ئاسپاراژین هه‌یه. توێکڵی دارچنار بۆ ده‌رمانی په‌ڵه‌ی سه‌ر پێستی له‌ش که زۆرتر له ده‌وری ملدا په‌یدا ئه‌بێ زۆر باشه و هه‌روه‌ها گه‌ڵاکه‌ی بۆ نه‌خۆشیی قوڕگ (گه‌روو) و ده‌نگ نووسان زۆر به‌که‌ڵکه. داره‌که، کوڵێندراوی توێکڵی چنار له نێو سرکه‌دا بۆ ده‌رمانی سڵچوون ده‌بێ. له هێندێک ناوچه‌دا ڕیشووه‌که‌ی بۆ ده‌رمانی پێوه‌دان به کار دێنن. داره‌که‌شی زۆر به‌که‌ڵک و خۆڕاگره و بۆ سازکردنی درگا و دووه‌ری و موبل و که‌ره‌سته‌ی دیکه که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێ. شوێنێک دارچناری زۆری لێ ڕووابێ پێی ئه‌ڵێن چنارستان. به پێی دابه‌ش کردن، چنار ١٥ جۆری هه‌یه و ئه‌م جۆرانه‌ی له ولآتی خۆماندا ناسراون: ته‌برێزی، سپی چنار، سووره‌چنار، چناری جه‌وهه‌ردار، کولکه‌چنار یان کۆلکه‌چنار (ئه‌مه‌یان جۆرێکی خراپی چناره).
به فه‌رانسه‌یی پێی ئه‌ڵێن Platane به ئینگلیزیش Plane tree پێ ئه‌ڵێن.
"چنار"نه‌مازۆ بالآت دیار بـــــــۆ
یاخوا بای شه‌ماڵ هه‌لار هه‌لار بۆ
"فورکلۆر"
پرسیم جە چنار پاشای درختان
خەزان بیەن زەرد، فەسڵ چە وەختەن
"فورکلۆر"
چنار ناوی کچانه‌یه، له کوردستاندا.