BackEuphorbia prostrata
پیتپیتۆکە

Latin: - Euphorbia prostrata
پیتپیتۆکە 

پیتپیتۆکە گیایەکی خۆڕسکی وەرزیە لە شێوەی پەڵپینەدایە، لە شوێنی ڕەقەن و گوێ ڕێگە و جادە و درز و قڵشتی سەر ڕیگە و شۆستەکان لەوەرزی هاویندا گەشە دەکات.
گیا پیتپیتۆکە لە شێوەی پنجدا گەشە دەکات و لقەکانی بەسەر زەویدا بڵاو دەبنەوە، ڕەنگی قەد پەمیی سورباوەوگەڵاکانی ورد و هێلکەیین تۆوی ئەم گیایە وردن وەک تۆوی گیا پەڵپینە
لە کوردەواریدا هەر لە کۆنەوە بایەخی پزیشکی ئەم گیایە زاندراوە و بۆ چارەسەری برین و خوینبەربوون سودی لێوەرگیراوە. گیای پیتپیتۆکە دوای وشک کردنەوە هاڕدراوە و کراوە بە شوێن برین و زامەوە و چارەسەری خوینبەربوونی پێکراوە .
بەپێی توێژینەوە زانستیەکانیش دەرکەوتووە کە لە پێکهاتەی گیا پیتپیتۆکەدا ئاوێتەی فینۆلیک phenolic و ترشی فینۆلیکphenolic acid دۆزراوەتەوە و سودێکی زۆری هەیە بۆ چارەسەری خوینبەربوونی و مایەسیری bleeding hemorrhoids
ئەم بابەتە لە نووسینی مامۆستا بەکر ئەحمەدییە.

© Kurdflora 2000 - 2020 in cooperation with Auriolus, contact
-