BackVitex agnus-castus
پێنج ئەنگوست

Latin: - Vitex agnus-castus - Agnus castus
پێنج ئەنگوست 

پێنج پەنجە، ئاڵەتە مارانە، ئاڵەتە کێویلە، گیایەکی باڵا بەرزە تاکوو یەک و نیو میتر بەرز دەبێ و جاروبارە بەتایبەتی لە ئوروپا هێندە باڵا دەکا وەک بنچک و تەنانەت وەک دارێکی چووکەی لێ دێ و بە بەربڵاوی دەڕوێ.
پێنج ئەنگوست سەر بە بنەماڵەی Lamiaceae یە.
یەکەم جار لە سویددا لینە (Carl von Linné) باسی کردووە و ناوە لاتینیەکەی بۆ بەکار هێناوە بەڵام ناوێکیتریشی هەیە ئەویش Munkpeppar یە.
پەنج ئەنگوست دەرمانی چاکە بۆ ئەو ژنانەی منداڵیان نابێ.
لە لێکۆڵێنەوەیەکدا کە لەسەر ئەو ژنانە کراوە کە بە شێوەیەک لە شیوەکان ناتوانن ببن بە خاوەنی منداڵ واتە سکیان پڕ نابێ یان نەزۆکن، دەرمانی دروستکراو لە پەنج ئەنگوست بە ٨ کەس لەو ژنانە دراوە ئەوانیش بۆ ماوەی سێ مانگ خواردوویانە. ٧ کەسیان سکیان پڕ بووە و ٢٥ کەسیشیان هورمۆنە تایبەتیەکانیان کە پێوەندی بە منداڵ بوونەوە هەیە گەڕایەوە بۆ بارودۆخێکی سروشتی و جێگیر.
هەروەها لە لێکۆڵێنەوەیەک لە ئاڵماندا دەرکەوتووە کە گیای پەنج ئەنگوست بۆ دەرمانی "PMS-symptom" بەکەڵکە. ئەو نیشانانەش لە PMSدا هەن ئەمانەن: کۆڵنج، سڕبوون، سەرئێشە، پشت ئێشە، هەڵمسان و ئاوسانی سک (باکردن)، هەڵپلانی رەگ و ماسۆلکە و هیتر. ئەگەر هەست بە حاڵەتێکی جیاواز لە ئاسایی بکەی ٥ رۆژ بەر لەوەی بکەویتە سوڕی مانگانەوە (بێ نوێژی)یەوە، یان چوار رۆژی سەرەتای سوڕەکە ئەوا دەبێ بزانی کە تووشی PMS بوویتە. بەڵام سەرەڕای ئەمانەش باشتر وایە دوکتوری تایبەتی ببینی و خاترجەم بی.
ئەو کەسانەی کە تووشی ئەو نیشانە بوون دەتوانن وەک دەرمان گیای پەنج ئەنگوست بەکار بێنن کە ئێستا وەک حەب دەست دەکەوێ. شێوەی بەکارهێنانەکەشی لە لایەن فرۆشیارەکانەوە وەردەگرن. دەنا ئەو کومپانیایە کە دەرمانەکەی دروست کردووە لەسەری نووسیوە چۆن بەکار دێ. باشترین شێوەش ئەوەیە کە وەک چۆن نووسراوە حەبەکان بخۆی تاکوو سوڕی مانگانەت دەست پێ دەکا ئەو کات واز لە خواردنیان بێنی تاکوو سوڕەکە کۆتایی پێ دێ و دیسانەوە دەست بە خواردنیان بکەیتەوە. بەڵام کە سکت پڕ بوو ئیتر نابێ دەرمانی پەنج ئەنگوست بخوەی.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-