پرونوئید یان ئامیگدالۆئید یەکێک لە ٤ ژێر تیرەی "گوڵسوورەکان" (Rosaceae)ە. پرۆنوئید زۆربەی میوە گرینگەکانی وەک هەڵووژە، هاڵەبەڵاڵووک، شێڵانە (قەیسی) و بادام لە خۆیدا کۆ کردووەتەوە و بە دوو گرووپ بە ناوەکانی Prinsepia و پرۆنوس دابەش بووە.