پی شوک، پیژک، زەعفەرانە کێوی، زەعفەرانە کێویلە، گیایەکی زۆر جوانە سەر بە تیرەی "زەنبەقیەکان"(Iridaceae).
دوکتور سەید محەممەد معسومی ئەندامی کۆڕی زانستی زانکۆی کەشاوەرزی رازە لە کرماشان لە سەر ئەم گیایە کە لەو ناوچەیە زۆر دەڕوێ وتی: زەعفەرانە کێوی و یان جۆ قاسم کە ناوە زانستیەکەی crocus haussknechtii Boiss و لەم ناوەچەدا پێی دەڵێن "پی شوک" لە بنەماڵەی "زەنبەقیەکان"ە. لە درێژەی قسەکانیدا ناوبراو وتی: پی شوک گیایەکی بە بنچە و باڵای کۆتایە و لە ٥ تاکوو ١٥ سانیتمیتر بەرز دەبێ. ئەم گیایە سەلکێکی نێو پڕی هەیە کە تۆزێکیش گەورەیە... لاسکی ئەم گیایە کورتە و نزیک ٥ تا ١٠ سانتیمیترە، گەڵاکانی گەڵاکانی کە راستەوڕاست لە لاسکە جیا دەبنەوە لە ٥ تاکوو ٢ میلیمتر لە ٩٠ تاکوو ١٤٠ میلیمیترن و لێوارەکانیان تۆزێک پرزی هەیە. دیسان ئەم دوکتورە لەسەر ئەم گیایە وتی: گوڵەکانی ئەم گیایە شنێکی مەیلەو بەنەوشن، بەنەوشێکی کەم رەنگ و جاروبارە رەنگ سپین کە زۆرتر پاییزان و بە تاک و یان ٥ دانەیی دەردێن. دیسان وتی: ئەم گیایە لە پارێزگاکانی کرماشان، هەمەدان، ئەراک و شیرازدا دەڕوێن کە لە پارێزگای کرماشاندا دەتوانین لە ئیسلامئابادی غەرب، پاوە، سونقور، گەردەنەی قلاجە، سراونیلوفەر، ئاوایی قەڵا کهوش، گەهوارە، کۆزەران، رێژاو بە زۆری بیبینین.
سەیری زەعفەرانی بەفری و زەعفەرانی کیویلە بکە.