گیایه‌کی هاوینییه پنجی گه‌وره‌یه تا دووبستان بڵند ده‌بێ، گه‌لآکانی ورد و چکۆڵه و خزن و شتێکی پڕ ڕه‌نگه، جلک و به‌نی پێ ڕه‌شده‌که‌ن. گوڵی به تۆپه‌و به سوور ده‌نوێنێ له بنه‌وه لکان نادات شیره‌که‌ش و گیایه‌که‌شی زۆر تاڵن، شیره‌که‌ی چه‌ند جارێکی له چاوی تانه‌دار کرێ چاکی ده‌کاته‌وه، تا ساڵێکیش هه‌ڵده‌گیرێ، شیره‌که‌ی به‌سه‌ر کڵۆشه‌کردا بکرێ و هڵبگیرێ باشه.