بناوه تۆم، گیایەکە لە تیرەی "تێکەڵاوییەکان" ( Asteraceae ( Compositae )ە که گه‌ڵا، ریشوو و به‌ره‌که‌ی بۆ ده‌رمان ده‌شێ. ئه‌گه‌ر هه‌موو جارێک ١٠٠ گره‌م له گه‌ڵای ئه‌م گیایه له ٥٠٠ سی سی ئاودا بکوڵێندرێ و بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژان بخورێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی رۆماتیسم و هه‌ڵمسانی میزڵدان زۆر باشه و یان ٣ دانه له به‌ری ویشک کراوی (به کوتراوی یان به ساغی) ئه‌م گیایه له ٥٠٠ سی سی ئاودا کوڵێندرێ و هه‌موو جارێکیش بۆ به‌رچایی یه‌ک که‌وچک چێشت‌خۆری لێ بخورێته‌وه بۆ نه‌خۆشی شه‌کره زۆر باشه. "رازی" ده‌ڵێ: کوڵێندراوی گه‌ڵای ئه‌م گیایه و به‌ره‌که‌ی له ماوه‌ی ٤ رۆژاندا (هه‌موو جارێک ١٠٠ گره‌م له ٥٠٠ سی سی ئاودا) بۆ له نێوبردنی هه‌ڵمسانی پووز ( ره‌نگه هه‌ر بۆیه ئه‌م ناوه‌ی لێ نرابێ) ی پێ و پلکی چاو باشه و یان ئه‌گه‌ر گه‌لآی کوتراوی ئه‌م گیایه له سه‌ر شوێنێک له ئێسکه‌که‌ی ئێشێ دابنێن و بیبه‌ستین ئێشه‌که‌ی ساڕ‌ێژ ئه‌کا.
سەیری بناوە تۆم بکە.