پوور گیا، یاسه که‌وه، یاسە بەنەوش، گیایه‌که به تیره‌ی "زه‌یتوونه‌کان" Oleacéesه، ئه‌م بنچکه تاکوو ٥ میتریش باڵا ده‌کا و گوڵه‌کانی هێشووی و به بۆن و رنگیان به‌نه‌وش یان که‌وه‌ن (هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ناوه‌ی "یاسه که‌وه"ی به سه‌ردا بڕاوه) و گه‌ڵاکانیشی سه‌وزێکی برقهدارن. له شوێنی نمداردا باڵای زۆرتر ده‌کا. له کوردستان دا جۆرێکی کێوی و بۆن خۆشی هه‌یه که له ناوچه‌ی بانه و مه‌ریوان و به‌تایبه‌تی له باکووری سه‌قز دا ده‌ڕوێ که خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ کۆکرنه‌وه‌ی مێش هه‌نگوین به‌کاری دێنن. گهڵباخیهکانی دێوانده‌ره و هه‌وشار گوڵه‌کانی ئه‌م یاسه کێویه کۆ ده‌که‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ بنه‌وشه و گوڵه هێرۆدا تێکه‌ڵی ده‌که‌ن و بۆ ده‌رمان کردنی کۆکه، برونشیت، کۆکه ره‌شه و زۆر نه‌خۆشی تر (له هه‌رکامیان ٥ گره‌م) دێم ده‌که‌ن و ده‌یخۆنه‌وه.
سه‌یری "یاس که‌وه" بکه.