پوینه رواس، گیایهکی کورکنه و لاسکهکهی چوار سووچه، گەڵاکان قنچکیان کورتە و له تیرهی " Labiatae" یه. گوڵی جوان دەردەکا کە لە پۆپەی لق و چڵەکانیەوەیە. بۆ دهرمان دهشێ.
بە پێی زانیارییەکانی "Nordstedt 1920" لە وڵاتی سویددا یەکەم جار لە ساڵی ١٦٩٤دا بە نووسروە لە شاری گونتبۆرگ (یۆتەبۆری) باسی ئەم گیایە کراوە بەڵام لە سەدەکانی نێوەڕاستەوە خەڵک ناسیویانە و کەڵکیان لێ وەرگرتووە.
ناوە لاتینیەکەشی لە "arvensis" وەرگرتووە کە مانای "جاڕ" یان "زەوی کێڵگە" دەدا.
بە ئاڵمانی ناوی Acker-Minze یە.
بە سویدی بەم جۆرە پوونگە دەڵێن Åkermynta.