یاوز، پا که‌ڵه‌شێره، گیایه‌که له تیره‌ی "رکێشه‌کان" Plantaginées، تۆوه‌که‌ی به‌له‌می (شێوازی به‌له‌میان هه‌یه) یه، که بۆ ده‌رمانی زۆر ده‌ردان ده‌شێ له‌وانه: گه‌یاندن و کێشاندنی دمه‌ڵ و وه‌ره‌م، قوڕگ ئێشه، ژانی میعده، دژی قه‌بزی و گیرانی میز و له نێو بردنی به‌ردی زراو، بۆ ئه‌وه‌ش بتانین وه‌ک ده‌رمان به‌کاری بێنین ده‌بێ هه‌موو جارێک ٢٠ گره‌م له گیای پا که‌ره‌شێڵه له ٢٥٠ سی سی ئاودا بکوڵێنین و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژان بخورێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی دمه‌ڵیشی پێ بگه‌یه‌نین و ده‌مبکاته‌وه و ساڕ‌ێژ ببێ ده‌بێ، بنی ئه‌م گیایه له‌گه‌ڵ گیای خاکشیر و ئاردی جۆدا (هه‌موویان به قه‌د یه‌ک) تێکه‌ڵ بکه‌ین و به رۆژی زه‌یتوون بیگرینه‌وه و هه‌ویره‌که‌ی له سه‌ر زه‌خمه‌که دابنێین. ئه‌گه‌ر پا که‌ره‌شێڵه له‌گه‌ڵ تۆوی هه‌زبۆ و خاکشیر (له هه‌رکامه ١٠٠ گره‌م) تێکه‌ڵ بکه‌ین و هه‌موو رۆژێک به قه‌د یه‌ک که‌چکێکی چێشت‌خۆری بکه‌ینه نێو ٥٠٠ سی سی ئاو و بیکوڵێنین، خواردنه‌وه‌که‌ی بۆ خرووی له‌ش و پاک کردنه‌وه‌ی خوێن و بێ مه‌یلی زۆر باشه. ئه‌م گیایه "موسیلاژ"ی زۆری تێدایه و له شوێنی گه‌رمی وه‌ک باشووری ئێران و ئه‌فغانستان دا ده‌ڕوێ.