پیفێ، ئه‌م ڕووه‌که له تیره‌ی "Polyporaceae" . جۆره کارگێکه له داری وه‌ک گوێز و به‌ڕوو ده‌ڕوێ و له قدیمهوه له کوردستان دا بۆ هه‌ڵگرسانی ئاگر که‌ڵکی لێوهردهرن، پێش ئه‌وه شقارته و فه‌نده‌ک دابێ زۆر باو بووه و ئه‌وانه‌ی تۆزێ به ته‌مه‌نن ڕه‌نگه ناوی "پیف و چه‌خماخ" یان "پیفک و چه‌خماخ"یان بیستبێ، که ئاسنێک بوو و له گه‌ڵ به‌رده چهخماێک که پیفکهکهیان پێ ئاگر ده‌دا و دهیانا چاوگی ئاگره‌وه. سه‌یری پوهڵه کارگ بکه.