پیفێ، ، ئه‌م ڕووه‌که له تیره‌ی "Polyporaceae" ئه‌م کارگه له سه‌ر توێکڵی داری وه‌ک به‌ڕوو و گوێز دیتراوه و به به شێوه‌ی قات قات له‌سه‌ر یه‌که‌وه به داره‌که‌دا نووساون. بۆ ده‌رمانی سکچوون باشه. هه‌ر له مێژه له کوردستان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی هه‌ورامان و پاوه‌دا به جێگای شقارته (گۆگرد) بۆ هه‌ڵکردنی ئاگر که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن، قه‌دیم به‌تایبه‌تی راوکهرهکانی کورد له "پیفک و چه‌خماخ" که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت، تاکو شقارته و فهندهکیش دانه‌هاتبوو، ئه‌م شێوه ئاگر کردنه‌وه هه‌ر باو بوو. له زمانی فارسی‌دا به‌م جۆره کارگه ده‌ڵێن "قارچ طبقهای) و ئهنگهڵی داره‌کانه و ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ تۆکڵی هه‌ناردا بکوڵێندرێ و کوڵێندراوه‌که‌ی له گه‌ڵ په‌موو تێکه‌ڵ بکرێ و له سه‌ر برینی خورۆکی نێوان په‌نجه‌کانی ده‌ست و پێ و سه‌ر و ڕیش ئه‌و شوێنانه‌ی که تووکه‌که‌یان ده‌وه‌رێ بنرێ ده‌رمانی باشه و چاره سه‌ری ده‌کا.