خووگه گیا، گیایه‌که له تیره‌ی "سوێسنی یه‌کان" Liliacées و له 5 تا 20 سم به‌رز ده‌بێ و لهبهوهش سه‌لکێکی وه‌ک پیازی هه‌یه که خوو زۆر حه‌زی لێ ده‌کا، هه‌ر بۆیه ناوی "خووگه گیا"یان لێ ناوه. گه‌لآکانی درێژن و وه‌ک کنیواڵ ده‌چن و هه‌ر وه‌ک ئه‌ویش له‌سه‌ر زه‌وی پان ده‌بنه‌وه. به‌رێکی چه‌ند دانه‌یی ده‌گرێ که له نێوان گهلآکانهوه سه‌ر ده‌ردێنن و گوڵه‌کانیشی هێشووین و ره‌نگیان شین یان به‌نه‌وشه. گهلآکانیشی له 6 تا 8 دانه‌ن. سه‌لکه‌که‌شی مه‌وادێکی ژه‌هراوی تێدایه که خواردنی بۆ دڵ و عه‌سه‌ب زه‌ره‌ری هه‌یه. له هێندێک شوێنی کوردستان به تایبه‌تی له شاری پاوه و جوانڕۆدا بۆ ساڕ‌ێژ کردنی برینی به‌سۆ و گران وه‌ک مه‌ڵهه‌م به‌کاری دێنن.