گوڵ ئارام، گیایه‌که به به‌رزی 30 تا 80 سم و ڵه تیره‌ی "کوکنارییه‌کان "Papaveracées"ه. گه‌لآکانی له په‌نجه ده‌چن و گوڵه‌کانی زه‌رد و هێشووین و شیله‌یه‌کی نارنجیی هه‌یه و هه‌مووی گیاکه بۆ ده‌رمان ده‌شێ. ئالکالوئیدگهلێکی ژه‌هراوی وه‌ک "پروتوپین" و " سانگواینارین"ی تێدایه. "ابو علی سینا" دێمکراوی ئه‌م گیایه‌ی له‌گه‌ڵ گیای په‌ڕسیاوه‌شان بۆ ده‌رمانی تاعوون ده‌نوێنێ ئه‌ویش به شێویه‌ک که له هه‌ر کامیان 2 گره‌م به کوتراوی و هه‌موو رۆژێک یه‌ک که‌وچکی له 500 سی سی ئاودا به‌کار بێ. ئه‌گه‌ر په‌نجه داڵ له‌گه‌ڵ سووتووی هه‌ڵووچه‌دا تێکه‌ڵ بکرێ و له هه‌ر کامیان 200 گره‌م له سه‌ر برین و ئه‌و شوێنانه‌ی مووکهیان وه‌ریوه و که‌چه‌ڵ بوون دابنرێ و 3 جار ئه‌م کاره ئه‌نجام بدرێ کهچهڵیهکه ساڕ‌ێژ ده‌بێ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر په‌نجه داڵ له‌گه‌ڵ گه‌لآی دار بی تێکه‌ڵ بکرێ ( 2 گره‌م له 500 سی سی ئاودا بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ) بۆ ده‌رمانی یه‌ره‌قان باشه. دیاره سه‌رڕای هه‌موو ئه‌م ده‌رمانانه، شیله نارنجیهکهی زۆر ژه‌هراوی یه و ده‌بێ زۆر به ئاگاداریه‌وه به‌کار بهێندرێ و هه‌ر جاره ته‌نیا ده‌بێ گره‌مێک به‌کار بێ.