پسڵی شاخی، گیا دۆخەوا، گیا دۆخوا، گیایه‌که له تیره‌ی "Labiatae" که بۆ ده‌رمانی کرم کوشتن و دژی رشانه‌وه باشه و باڵای تا ٦ ده‌سیمیتر به‌رز ده‌بێ. له کتێبی "تقویم الابدان" دا نووسراوه که هه‌موو به‌شه‌کانی ئه‌م گیایه بۆ ده‌رمان ده‌شێ، به‌تایبه‌تی بۆ وه‌ره‌م و ئاوسانی قاچ که به‌هۆی کار نه‌کردنی گورچیله‌کانه‌وه پێک هاتبێ. له کتێبی "تفحه حکیم مومن" یشدا نووسراوه که دێم کراوی ئه‌م گیایه بۆ ده‌رمانی ئاوسانی ریخۆڵه باشه و هه‌روه‌ها نووسراوه که ئه‌گه‌ر ١٠٠ گره‌م له‌م گیایه له ١ لیتر ئاودا بکوڵێندرێ و بۆ ماوه‌ی ٥ رۆژ به‌کار بهێندرێ بۆ ده‌رمانی "بروشیت" و زۆرکردنی ئیشتیها زۆر باشه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "تانن"ێکی زۆری تێدایه بۆ ده‌رمانی ئیلتهاب زۆر به‌که‌ڵکه.
بە ئاڵمانی Gewöhnlicher Andorn.
بە سوێیدی پێی دەڵێن Kransborre.
سەیری گیا دۆخوا بکە.