موورگه گیا، گوڵ لادن، گیایه‌که له تیره‌ی " Tropaeolaceae" که ته‌رزه‌که‌ی له شت ده‌هاڵێ و گوڵی چه‌رموو و سووری جوان ده‌گرێ، به‌ره‌که‌ی هێلکه‌یی و گه‌لآکانی خڕ و بازنه‌یی و په‌ڕه گوڵه‌کانی ٥ دانهیین. له گیایه دا مه‌وادی وه‌ک "تانن" و چه‌ند جۆر قه‌ند هه‌یه. ئه‌م گیایه له باشووری ئێران و له کوردستاندا به زۆری ده‌ڕوێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م گیایه‌دا مه‌وادی ئانتی بیۆتیک هه‌یه، بۆ ده‌رمانی دژی میکروب باشه، هه‌ربۆیه وه‌ک هه‌ویر له‌سه‌ر برین دایده‌نێن یان ده‌یکوڵێنن و برین و زامی پێ ده‌شۆنه‌وه. ئه‌گه‌ر گوڵه‌کانی ئه‌م گیایه له‌گه‌ڵ په‌نیرۆک و نیلوفه‌ری سێ ڕه‌نگ و گه‌لآی گه‌زگه‌زک (هه‌رکام ١٠ گره‌م) تێکه‌ڵ بکرێن و بکوترێن و هه‌موو رۆژێک که‌وچکێکی لێ بکرێته‌وه نێو په‌رداخێک ئاوه‌وه و بکوڵێندرێ و بخورێته‌وه، ده‌رمانی باشه بۆ نه‌خۆشی "شه‌کره" و هه‌روه‌ها چه‌وریی خوێن که‌م ده‌کاته‌وه.
سەیری موورگە گیا بکە.