BackWild bastar cress/ Hoary Cress
پسڵ

Latin: - Lepidum cardaria draba - Cardaria draba (L.) Desv.
English: - Wild bastar cress/ Hoary Cress
پسڵ 

چه‌مه‌ ماره‌، وردینە، گیایه‌که‌ بۆ ده‌رمان ده‌شێ. گیایەکی چەند ساڵەیە لە تیرەی "Cruciferae" گەڵاکانی درێژ و ددانەدارن و بە شێوەیەکی رێکوپێک بە لاسکەکەوە ناڕوێن بەڵکوو بەربڵاو لێرەوە لەوێن. گوڵی سپی چووکە دەکا. لاسکەکانی راست دەوەستن و بالایان تاکوو ٥ دەسیمیتر بەرز دەبێ. تۆمێکی هەیە لە شێوازدا لە دڵ دەچێ.
ئەم گوڵە ناوە زانستیەکەی خۆی "drabe" (تاڵ) وەرگرتووە کە دەورانی "Dioskorides" وەک ناوی زانستی رووەک بەکار هاتووە. ئەم ناوە بۆ تیرەیەک لە گیاکان بە ناوی "drabor" (Draba) بەکار دێ.
بە ئاڵمانی ناوی Pfeilkresse یە.
بە سویدی Välsk krassing پێ دەڵێن.
سەیری چەمەمارە بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-