خەروو، گیایه‌کی به پنچ و یه‌کساڵه‌یه کوردستانە لە تیریەی "نۆکییەکان" (Leguminosae)ە، بنه‌ماڵه‌ی که له کێوه‌کانی کوردستان دا زۆر ده‌ڕوێ. له کتێبی "تقویم الابدان"دا ده‌ڵێ کوێندراوی گه‌ڵاکانی ئه‌م گیایه له‌گه‌ڵ گه‌ڵای ئاوێشن و رازیانه (هه‌رکامیان ١٠ گره‌م) بۆ نه‌خۆشی "جرب Gale" ( نه‌خۆشی یه‌کی پیسی پێستی یه که به هۆی گه‌نه‌یه‌کی تایبه‌تی یه‌وه به ناوی "سار کوپت Sarcopte مرۆڤ و ئاژه‌ڵ دووشی ده‌بن) و پێوه‌دانی دووپشک زۆر باشه. له‌م پێوه‌ندیه‌شدا "ابن سینا" ده‌ڵێ گیای پاکهمتاره له‌گه‌ڵ گوڵی خه‌تمی بکوترێ و له سه‌ر هه‌ره‌می سفت و چڵکنه‌وه دابنرێ ده‌یکێشێ و ساڕێژی ده‌کا.