دڕه سووچه، کونجر، کونجڕ، کونجڕه، خهسک، قونجلیسک، قونجرکه، دڕکێکی سێ سووچی زۆر سەخت و تیژ دەگرێ، گیایه‌کی خۆڕستی چۆڵگه و شوێنە گەرمەکانه له تیره‌ی " Zygophyllaceae" یە که له ته‌رزی شووتی ئه‌چێ، په‌له‌کانی له سه‌ر زه‌وی درێژ ئه‌بنه‌وه و دڕکی سێ سووچ ئه‌گرن کە خودی پێکەڵەکەیە و به قه‌ت نۆکێک ده‌بن. گوڵێکی زەردی جوانی ٥ پەڕەیی دەگرێ.
له کورده‌واریدا بۆ ده‌رمان دیکوڵێنن و ئاوه‌که‌ی ده‌خۆنه‌وه. به هۆی ئه‌و لێکۆینه‌وه و تاقیکاریانه‌ی که "ابن سینا" کردوویه، هیچ ده‌رمانێکی پشت ئێشه له په‌یکوڵ باشتر نیه. (50 گره‌م له 250 سی سی ئاودا بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ). کوڵاوی دڕکی پێکوڵ لەگەڵ عەناودا درمانی باشە بۆ تەو و یاو. هێزی جنسی مرۆڤ زیاد دەکا و چارەسەری باشەیشە بۆ "ئیسپەرمتۆرە"، دەرمانە بۆ گەدە، دژی خوران و خارشتر، دژی کۆکە و قۆزەیە و هەروەها بەرگری لە خوێنڕێژی دەکا، سووڕی مانگانی ژنان وەپێش دەخا. بۆ بەکارهێنان دەبێ دڕک، گەڵا و لاسک و گوڵەکەی بە جیا یان پێکەوە بۆڵێندرێ، پێی تووندە نەخۆشیەکە بەلام رۆژێک سێ پەرداخ بخواتەوە باشە.
قه‌دیم کە پێڵاوەکان وەک ئێستا سەخت و مەحکەم نەبوون، له‌به‌ر ڕێگای دوژمن‌دا ئه‌م دڕکه‌یان هه‌ڵده‌ڕشت که لە پێیان بچەقێ و پێش نه‌که‌ون، له کورده‌واریدا ئهکوڵێنن و ئاوه‌که‌ی ده‌خۆنه‌وه بۆ ده‌رمانی ژانه‌سک، خاوێن کردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه و گه‌ده و به‌ردی گورچیله و زۆر نه‌خۆشی دیکه.
پێکوڵ جۆری زۆرە و ئەمەش Tribulus alatus جۆرێکیەتی کە لە خوارووی ولاتی ئێران‌دا دەڕوێ.
بە عربی "حسک فرس العجوز"ی پێ دەڵێن.
سەیری پەیکوڵ بکە.