تیفۆک، کیفۆک، پیفۆکە، پویشک، پیفۆکە، پیژۆک، بژۆک، گیایه‌که بنێکی خڕی وه‌ک پیازی هه‌س که به کاڵی و به برژاوی ئه‌خورێ و زۆر خۆشه. پێش خواردن ئه‌بێ تۆکڵه ناسکه‌که‌ی که وه‌ک تۆڕ وایه و ده‌وری سه‌لکه‌که‌ی ته‌نیوه بکرێته‌وه. له کورده‌واریدا له نێو شیردا ده‌یکوڵێنن که تام و جێژێکی تایبه‌تی هه‌یه. له لادێکانیشدا شوان و برهخهلهوان ده‌هۆننه‌وه و وه‌ک فییشهکدان ڕاست و چه‌پدا له شانی ده‌که‌ن!
پیشۆک دەرمانی باشە بۆ رۆماتیسم.
بهلیس گیای پیشۆک ئه‌دۆزێته‌وه
وێنــهی پرچی کچ ئه‌هۆنرێته‌وه
"پیره‌مێرد"
بە فارسی ئەم ناوانەی هەیە:
زعفران جوقاسم یا پیشوک، زعفران وحشی، زعفران پیشوک