پیزڵ، پیزاڵ، پییزوڵ، پهیزڵ، گیایه‌که له بنه‌ماڵه‌ی " Cyperaceae" که بۆ کاغه‌ز ئه‌بێ و ده‌شی چنن. لاسکی باریک و به‌رزه و له نای ده‌چێ. به‌رزیی پێزاڵ ئه‌گاته چوار میتر. له سه‌ر پهلهکانیهوه تاڵ پرزێکی چه‌تری هه‌یه. له بنه‌ڕه‌ت دا پێزاڵ هی گوێی چۆمی نیله و میسرییه کۆنه‌کان له جیاتی کاغه‌ز به‌کاریان هێناوه.