پێچووکه، ئەندرێشە، هه‌ندرێشه، هه‌ندرێشن، پیچکە، پیچک داڵه‌هۆ، گیایه‌کی به‌هاریی کوێستانی یه وه‌ک سیر ده‌چێ و لە له تیره‌ی "سوێسنیه‌کان " Liliaceaeنە. تامی زۆر توونه و به کاڵی وه‌ک سه‌وزی به نانه‌وه ئیخۆن و که‌لانه‌ی زۆر به له‌زه‌تیشی لێ درووست ده‌کرێ. گه‌ڵاکانی سه‌وز و سێ سووچن و گوڵه‌کانیشی زه‌ردن، له بنیشه‌وه سه‌لکی وردی وه‌ک پیازی هه‌یه. ئه‌م گیایه مه‌وادێکی کرم کوژی تێدایه، هه‌ر بۆیه بۆ ڕیخۆڵه زۆر باشه و زۆر دژی کرمی "ئاسکاریس" ه. کوڵێندراوی ئه‌م گیایه له‌گه‌ڵ گوڵی بابۆنه (هه‌رکام ١٠ گره‌م) دا بۆ دڵ ئێشه خوێنڕێژی گه‌ده زۆر باشه. ئه‌گه‌ر پیچک له‌گه‌ڵ گیای ئاوێشن و تۆوی گژنیژ (هه‌رکامیان ١٠ گره‌م) بکوترێن و هه‌ر رۆژه کوچکێکی له cc ٥٠٠ ئاودا کوڵێندرێ بۆ ترشاوی گه‌ده و تامی تاڵی زار زرۆ باشه. بۆ ئه‌وی ددان کڕۆژه له خۆتان دوور که‌نه‌وه ده‌بێ پیچک له‌گه‌ڵ ماست تێکه‌ڵ بکه‌ن و پێش خه‌وتن ٤ که‌چکی لێ بخۆن.
لە کتێبە کۆنە عەرەبیەکاندا ئەم ناوانەیان بۆ نووسیوە "كراث بري"و "كراثالدب" و "كراث الثوم" بەڵام بە بڕوای من هیچ کامیان دەقاودەق نابن بە پیچکی کوردی، رەنگە گیایەکی دیکە لە هەمان بنەماڵە بن بەڵام پیچک نین.
نێرتک (گونە پیچک) پێچک لە شوێنی باش‌دا بەقەد باڵای مرۆڤێک بەرز دەبێ.
مامۆستا قانع لە وەسفی بەهاردا دەڵێ:
پیچک بە یەک چڵ، وەک من تەنیا و تاک
ئەو لە سای سێبەر من ئامێتەی خاک
بە فەرانسەیی Ail des ours و Ail alarge feuille پێ دەڵێن.