سقڵ، پیازهمشکانه، پیازه ده‌شتی، سەلکی کاردوو، پیازه کێویله، گیایه‌کی خۆڕسته له " تیره‌ی "سوێسنیه‌کان " Liliaceae، که بنه‌که‌ی له پیازێکی گه‌وره ئه‌کا، گه‌لآکانی درێژ و شمشێری و لاسکی ڕه‌نگێکی سه‌وزی ئاماڵ زه‌ردی هه‌یه، گوڵه‌کانی چه‌رموون و شه‌ش په‌ڕن، له نێو گوڵه‌کانیدا تاڵگه‌لێکی ڕه‌نگ سوور هه‌ن، تۆمه‌که‌ی وه‌ک تۆمی پیاز وایه. وشک کراوی ئه‌م پیازه له پێکهاتنی شه‌ربه‌تی به‌ڵغه‌م هێنه‌ر، ئه‌و جۆره شه‌ربه‌ته که سینه ساف ده‌کا و خڵت دێنێته ده‌رێ، وه‌ک ده‌رمان کۆخه به‌کار دێ. له کتێبی "فرهنگ گیاهان دارویی" دا هاتووه که: پیازه خووگانه بۆ ده‌رمانی ئێسکه‌کان و رۆماتیسم ده‌بێ له زۆندا سوور بکرێته‌وه و به چه‌قۆیه‌کی داری (له‌به‌ر ئه‌وه چه‌قۆی ئاسنی له چاکه‌ی ده‌رمانی ئه‌م گیایه که‌م ده‌کاته‌وه) له‌ت له‌ت بکرێ و پاشان رۆنه‌که به‌و شوێنانه‌ی که دێشێن ده‌ماڵن. ئه‌گه‌ریش بۆ ده‌رهێنانی گولله له له‌شدا بمانهه‌وێ ئه‌م گیایه به کار بێنین ده‌بێ پیازه خووگانه له‌گه‌ڵ زه‌ردێنه‌ی هێلکه تێکه‌ڵ بکرێ و له سه‌ر شوێنه گولله‌که دابنرێ و ببه‌سترێ تاکوو 24 کاتژمێر، گولله‌که دێنێته ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر پیازه خووگانه له‌گه‌ڵ گیای بابۆنهشیرازی و لاله تێکه‌ڵ بکرێ، ( 2 پیاز له‌گه‌ڵ هه‌ر گیایه‌ک دا) و له یه‌ک په‌رداخ ئاودا بکوڵێندرێ و برینی چڵک کراو و رۆماتیسمی پێ بشۆردرێ زۆر به‌که‌ڵکه. بێجگه له‌مانه پیازه خووگانه بۆ ده‌رمانی باوه‌سیری زۆر چاکه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 2 سه‌ڵکه پیازه خووگانه ده‌کوترێ و له‌گه‌ڵ 50 گره‌م گیای ره‌زڵه دا تێکه‌ڵ ده‌کرێ و له‌گه‌ڵ وازلین هاوێته ده‌کرێ و بۆ ماوه‌ی 5 رۆژان له سه‌ر شوێنی باوهسیریهکهی ده‌بسترێ و هه‌موو رۆژێک جارێک ئه‌م کاره ده‌کرێ. فه‌رانسه‌یی Sclleی پێ ئه‌ڵێن.
بە عەرەبی عنصل و بصل الفار ناویەتی.
سەیری پیازە خوانە بکە.