په‌مگ، لۆکه، وڕه، په‌مه، حه‌بی، گیایه‌کی یه‌ک ساڵه له تیره‌ی "په‌نیرۆکه‌کان" Mamvacées، لاسکێکی ئه‌ستوور و کورت و په‌لی ناسک و باریک و گه‌لآی پان و گوڵی زه‌رد یان سووری هه‌یه و بالآی له 20 تا 80 سم به‌رز ده‌بێ. دوای ئه‌وه‌ی قۆزلآخه‌که‌ی گه‌یشت، ده‌می ئه‌کاته‌وه و دانه‌گه‌لێک که ده‌وریان به تاڵی چه‌رموو گیراوه له نێویه‌وه سه‌ر ده‌ر دێنن و هه‌ر ئه‌م تاڵه چه‌رمووانه‌ن که پێیان ئه‌ڵێن په‌موو. به ده‌ست یان به هۆی ماشین له گیاکه ئه‌که‌نرێته‌وه و بۆ ڕستن و چنینی شت به‌کاری ئه‌به‌ن. باشترین په‌موو هی ولآتی ئامریکا یه که گیایه‌که‌ی گوڵی چه‌رموو و تاڵه‌کانی جوان و درێژن و درێژیان ئه‌گاته 8 سم. جۆرێکی دیکه‌ی په‌موو هی ولآتی میسره که گوڵه‌که‌ی زه‌رده. له هێندێک ولآتی ئاسیاشدا په‌موو هه‌یه، به‌لآم تاڵه‌کانی کورت و ئه‌ستوورن، له کوردستانی تورکیه به‌رهه‌م هێنانی په‌موو زۆر باوه، له کوردستانی ئێرانیشدا له ڕۆژهاوای شاری جوانڕۆ له کێوه‌کانی "دوان" و "ڕه‌مه‌ڕۆ" و له‌شکرگا"دا دوو جۆری کێوی ئه‌م گیایه به شێوه‌ی خۆڕست ده‌ڕوێ، هه‌روه‌ها له کێوی "شاهۆ" له پاوه و له باشوری هه‌ورامانی ته‌خت دا جۆرێکی تری بینراوه. په‌موو دانه یان دانه په‌مووش ئه‌ده‌ن به مه‌ڕ و مالآت. ڕۆنی دانه‌کانیشی ئه‌گرن و له دروست کردنی ساپووندا به‌کاری دێنن. له کتێبی "فرهنگ نامهای گیاهان"دا نووسراوه که نزیکه‌ی 20 جۆره په‌موو هه‌یه و به چه‌ندین شوێنی جیهاندا بلآویه‌یان کردووه. به‌ڕێز "ئه‌میر ئه‌مینی" له کتێبه‌که‌ی خۆیدا له لاپه‌ڕه‌ی 107 دا له سه‌ر په‌موو ده‌نووسێ: "ئه‌و جۆره‌ی که له شاهۆ بینراوه له لایه‌ن منه‌وه دراوه به ڕانکۆی ڕازی له کرماشان، له کوتراوی تۆوی په‌موو و کوڵێندراوه‌که‌ی له‌گه‌ڵ جه‌فت بۆ ده‌رمانی بێ مه‌یلیی ده‌بێ، هه‌روه‌ها کوڵێندراوی گه‌لآکان و تۆوه‌که‌ی له‌گوڵ تۆوی به‌لآڵووک بابۆنه ده‌رمانی هه‌موو جۆره برینێکی گه‌ده‌یه و کرمی ڕیخۆڵه‌یه. به فه‌رانسه‌یی به گیاکه‌ی Cotonnier و به به‌ره‌که‌شی Coton ده‌ڵێن.