پەڵۆش، پێڵۆژه، کۆڵوو، بنی گیا تاڵوو (تاڵگ) که دوای وشک بوون بۆ سووتاندن زۆر بهکهڵکه و ئهنرێ به چاوکهی ئاگرهوه. پەڵۆشە کە شی دەبێتەوە وەک لۆکە ئاگر دەگرێ و بۆ هەڵکردنی ئاگر بەكاری دێنن، تۆزێکی دەنێن بە بن دارە تەڕ و شێدارەکانەوە بۆ ئەوەی ئاگر بگرن. دەنا بە تەنیا بۆ ئاگردوو نابێ چوونکە زوو ئاگر دەگرێ و زووش دادەمركێ و پۆلوو و سکڵی نیە.