جەوهەر، زەرگۆز، سوورە چنار، دارێکی زۆر ئه‌ستوور و به‌رزه له تیره‌ی "پهڵکهکان" Acérinées، که تیره‌یه‌کی نزیک به تیره‌ی "گوڵ سووره‌کان" Rosacées. گه‌ڵای ئه‌م داره پان و په‌نجه‌ییه و وه‌ک گه‌ڵای دارگوێز وایه. زۆر زوو ڕه‌گ ئاژۆ ئه‌کا و بێشه‌یه‌ک پێک دێنێ. داره‌که‌شی له‌به‌ر خۆڕاگری له دارتاشیدا زۆر به‌کار دێنن. ره‌نگه له هێندێک ناوچه‌ی کوردستاندا "سپدار"یشی پێ بووترێ.
به فه‌رانسه‌یی Erable de lobelli پێده‌ڵێن.