په‌ڕسیاوه‌حش، سیاوپووز، په‌ری وه‌شان، په‌ڕسیاوه‌شان، گیایه‌کی خۆڕست و هه‌میشه‌یی یه له ڕیزی "سه‌رخسه‌کان" Fougéres و سه‌ر به تیره‌ی "پتریده‌کان" Ptéridées یان Polypodiaceae، که جۆری یه‌کجار زۆره، لاسکێکی ژێر زه‌ویی هه‌یه که تا ١٠ سم درێژ ئه‌بێ. لاسکی باریک و ڕه‌گی تاریک و گه‌ڵای وردی هه‌یه، له شوێنی نمداری وه‌ک گوێی جۆگه‌له و رووبار و کانیاو و سێبه‌ردا ئه‌ڕوێ. له گشنیزی سه‌وز ئه‌چێ، به‌ڵام لقه‌کانی سووری ئاماڵ ڕه‌شن. گه‌ڵاکانی ئه‌سیدگالیک، ئه‌سیدتانیک و ماده‌یه‌کی تاڵیشی تێدایه. ٢٠ له هه‌زاری دێمکراوه‌که‌ی که له گه‌ڵ شه‌کر تێکه‌ڵاو کرابێ بۆ ده‌رمانی نه‌خۆشی زکام، سیسپڵک (سپڵ) و دژی سکچوون باشه که له رۆژدا سێ فنجانی ئه‌خۆنه‌وه، "ابوعلی سینا" ئه‌ڵێ: هێزی ده‌رمانی خۆی زوو له ده‌ست ئه‌دا و بۆ زۆر نه‌خۆشیی ده‌رمانه و شه‌ربه‌ته‌که‌ی مارپێوه‌دان و ژه‌هری وه‌ک ژاری دەمی سه‌گی هار و جڕ و جانه‌وه‌ر ده‌رمان ئه‌کا.
لە چیرۆکە کۆنە ئێرانییەکاندا دەیگێڕنەوە کە گوایە سیاوەشی کوڕی کەیکاوس پاشا ئامادە نەبووە بە قسەی ئەفراسیاو پاشا بکا و لەگەڵ ئێرانییەکان شەڕ بکا، ئەفراسیاو ئەوی بە خائین دانا و بڕیاری دا کە لە گوێی جۆگە ئاوێکدا سەری ببڕن. گوایە لە خوێنی سیاوەش لە لێواری ئاوەکەدا ئەم گیایە روواوە و هەر بۆیە لاسکەکەی رەنگی وەک رەنگی خوێنە، کە دواتر بە ناوی پەڕسیاوەش ناودێڕ کرا.
لە هێندیک سەرچاوەدا نووسراوە کە پەڕسیاوەش و قەیتەران یەکێکن.
به فه‌رانسه‌یی چه‌ندین ناوی هه‌یه له‌وانه Adiante ی پێی ئه‌ڵێن.
سەیری قه‌یته‌ران بکە.