سێفه‌زه‌مینی، سێوه‌عه‌رزیله، سێوک، سێڤک، یه‌ره‌لماسی، سێف زه‌مینی، سێوه‌زه‌مینی، گیایه‌کی چه‌ند ساڵه‌یه له تیره‌ی "باینجانه‌کان" Solanées، گه‌ڵاکانی بڕاوبڕاو و گوڵه‌کانی چه‌رموو یان به‌نه‌وشن و لاسکه‌که‌ی زۆر هه‌یه و به‌رزیه‌که‌ی ئه‌گاته ٦٠ سم، گیا و گوڵه‌که‌ی زۆر ژه‌هراوین، به‌ڵام له ژێره‌وه له بن زه‌ویدا سه‌لکێکی ڕه‌نگ سه‌وز یان سه‌وزی مه‌یله‌و زه‌ردی هه‌یه که بۆ خوارده‌مه‌نیی مرۆڤ زۆر پێویسته، ده‌سته و تاقمی په‌تاته‌ش له ڕووی ڕه‌نگی گوڵ و پێستی سه‌لکی په‌تاته‌که‌وه دابه‌ش کراون. فکول (له روانگه‌ی شیمیایه‌وه هه‌مان نشاسته‌ی پێ ئه‌ڵێن که وه‌ک گه‌ردێکی سپی له دانه‌وێڵه‌ی وه‌ک گه‌نم و جۆ و برینج و .. ده‌گیرێ، که له په‌تاته‌دا فکولی پێ ده‌ڵێن) و ڤیتامین Cی زۆری تێدایه، به‌تایبه‌تی به گه‌رمی. ئه‌م گیایه به چه‌ند پله دابه‌ش ده‌کرێ، وه‌ک زوو ڕه‌س، وه‌خت ڕه‌س و دێر ڕه‌س. له په‌تاته زۆر چێشت و خواردمه‌نی دروست ده‌کرێ و بۆ ساز کردنی ئه‌لکولیش که‌ڵکی کێ وه‌ر ئه‌گرن.
به فه‌رانسه‌یی Pomme de terre ی پێده‌ڵێن. بۆ زانیاری زۆرتر چاو له "په‌تاته له کوێوه هاتووه؟"