دڕه سووچه، کونجر، کونجڕ، کونجڕه، خهسک، پێکوڵ، قونجلیسک، قونجرکه، دڕکێکی سێ سووچه، گیایه‌کی خۆڕستی چۆڵگهیه له تیره‌ی " Zygophyllaceae" که له ته‌رزی شووتی ئه‌چێ، په‌له‌کانی له سه‌ر زه‌وی درێژ ئه‌بنه‌وه و دڕکی سێ سووچ ئه‌گرن که به قه‌ت نۆکێک ده‌بن. له کورده‌واریدا بۆ ده‌رمان دیکوڵێنن و ئاوه‌که‌ی ده‌خۆنه‌وه. به هۆی ئه‌و لێکۆینه‌وه و تاقیکاریانه‌ی که "ابن سینا" کردوویه، هیچ ده‌رمانێکی پشت ئێشه باشتر له په‌یکوڵ نیه. (٥٠ گره‌م له ٢٥٠ سی سی ئاودا بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ). قه‌دیم له‌به‌ر ڕێگای دوژمن‌دا ئه‌م دڕکه‌یان هه‌ڵده‌ڕشت که پێش نه‌که‌ون، له کورده‌واریدا ئهکوڵێنن و ئاوه‌که‌ی ده‌خۆنه‌وه بۆ ده‌رمانی ژانه‌سک، خاوێن کردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه و گه‌ده و به‌ردی گورچیله و زۆر نه‌خۆشی دیکه.