پۆلکه، ولێرە، گاگوز، گیایه‌که به‌هارییه له تیره‌ی "په‌پووله‌یه‌کان" Papillonacées و له ده‌سته‌ی "ئالینگه‌کان" Convolvulacées، که دوو گه‌ڵای چووکه، درێژی و نووک تیژ له گه‌ڵاکانی جیا ده‌بنه‌وه. گوڵی چه‌رموو، شین، زه‌رد یان شینێکی ڕه‌نگ کاڵ ئه‌گرێ و نزیک میترێک درێژ ئه‌بێ. ده‌نکه‌کانی له ماش گه‌وره‌ترن و هێندێک جاریش به قه‌د نۆکێک ده‌بن و چه‌ند دانه له نێو کلوویهکدان، به سه‌وز و ته‌رچکی ئه‌خورێن و گهیوهکانی که وشک کراون به کوڵاوی له چێشتدا ئه‌خورێن. مه‌وادی پروتئینی زۆری هه‌یه و زۆر به‌که‌ڵکه.
ئه‌مه‌ش چه‌ند جۆر پۆڵکه:
١- پۆلکه گایه یان گایانه که گه‌لآکانی پانه و گوڵه‌کانی به‌نه‌وشن.
٢- پۆڵکه مارانه ئه‌مایان ناخورێ.
٣- پۆلکه خاتوون، ئه‌مه‌یان به فه‌رانسه‌یی پێی ئه‌ڵێن Pisum.
بە ئاڵمانی Gewöhnlicher Hornklee یە.
به فه‌رانسه‌یی پۆڵکه چه‌ند ناوی هه‌یه که ئه‌مانه‌ن Gesse blanche, Pois carré و Pois de berbis.
بە سویدی پێشتر پێیان دەوت Käringtand و مانای ددانی پیرەژن دەدا، بەڵام ئێستا زیاتر gökärt پێ دەڵێن.