ئه‌مه ناوێکی یۆنانی یه بۆ دارێکی جوان له تیره‌ی "پهنێرۆکهکان" Malvacées که گه‌ڵاکانی تاک تاک و ددانه‌دار و نووکیان تیژه و گوڵه‌کانی چه‌رموو و بۆنخۆشن و جامی هه‌ر یه‌که‌یان له ٥ په‌ڕه پێک هاتووه و گوڵه‌که‌ش بۆخۆی ٥ په‌ڕه‌یه و چه‌ند نێرتکی ورد له نێوهڕاستیهوه قیت بووه‌ته‌وه و تۆودانێکی پێنج دیویی تێدایه. بۆ جوانی ئه‌یڕوێنن و گوڵه‌کانی به گوڵاویی بۆ ده‌رمان ئه‌شێن و بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازار باشه. ئه‌م داره دوای ٢٠ ساڵ به‌ر ده‌دا و له‌و کاته به دواوه هه‌ر ساڵه به‌ر ده‌دا. میوه‌که‌ی له پایزدا کۆ ده‌که‌نه‌وه و له نێو لمدا ده‌یخه‌وێنن ئاکوو به‌هار، پاشان له زه‌ویدا ده‌یچێنن، نهمامهکهشی به ئاسانی له شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکه ده‌گوێزرێته‌وه. له نهمامیدا تۆکڵی داره‌که‌ی زۆر جوانه و له کاتی پیریدا تۆکڵه‌که‌ی قاژی زل زلی تێ ئه‌که‌وێ.
به فه‌رانسه‌یی به‌م داره ده‌ڵێن Tilleul و Tilleul sauvage و به ئینگلیزی Little leaf linden, Lindenی پێده‌ڵێن.