BackCommon Hyssop
پیرەژنە

Latin: - Hyssopus officinalis
English: - Common Hyssop
پیرەژنە 

زووفا، زڵفا، زۆفا، پیرەژنە، گیا پیرەژنە، ڕووه‌کێکی خۆڕست و به‌ پنچه‌ له‌ تیره‌ی "نه‌عناکان" Labiacées، و له‌ بنه‌ماڵه‌ی "زووفاکان" Hyssopus، باڵای ده‌گاته‌ ٦٠ سم و گه‌ڵاکانی چووکه‌ و نووک تیژن و بۆنخۆشن و ڕیشووه‌که‌شی به‌ هێزه‌. گوڵه‌کانی پیرەژنە ڕه‌نگیان که‌وگ، سوور و یان چه‌رمووه‌ و بۆنیان زۆر خۆشه‌، مێش هه‌نگویین زۆر حه‌زی لێ ده‌کا و شیره‌ی گوڵه‌کانی ده‌مژێ. پیرەژنە بۆ ده‌رمان ده‌شێ و بۆ که‌م کرنه‌وه‌ی ئێش و ژان و ده‌رمانی کۆکه‌ ده‌یخۆن و چڵه‌کانی وه‌ک ده‌وا به‌ کار دێنن و هه‌روه‌ها بۆ گه‌ده‌ (معده‌)ش زۆر باشه‌، شیره‌یه‌کیشی لێ ده‌گرن که‌ ئه‌ویش ده‌وایه‌. ئەم گیایە زۆرتر وەک سالاد و بەهارات بەکار دێ.
ناوە لاتینیەکەی ئەم گیایە لە وشەی لاتینی "officina" کە مانای (کارگە، دەرمانگە و دەرمانخانە) دەدا. ئەمەش بەو مانایەیە کە لە مێژە ئەم گیایە وەک دەرمان بەکار دێ.
قەدیم لەو باوەڕەدا بوون کە ئەم گیایە دەرمانی باشە بۆ نەخوەشیەکانی مەمک.
بە ئاڵمانی Ysop پێ دەڵێن.
به‌ فه‌رانسه‌یی Hysope officnale, Hyssope, Hysope.
بە سویدی پێی دەڵێن Isop.
سەیری زووفا بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-