چنکە گورگە، پەنجە گورگە، گیایه‌کی له گورپی "پێ گورگه" و له ده‌سته‌ی " بێ گوڵ و میوه‌کان" و له بنه‌ماڵه‌ی " Lycopodiaceae" که له سه‌ر لاسکه‌کانی گه‌ڵای وردی زۆر ئه‌ڕوێن و پاڵیان به یه‌که‌وه داوه. ئەم گیایە دەشخورێ. به هۆی "هه‌ڵاڵه" Spore (هاگ) ه‌وه زیاد ده‌کا. ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ڵاڵه‌کانی تێدایه Sporanges له ته‌نیشت گه‌لآکانی دایه و پڕن له "هه‌ڵاڵه"ی زه‌رد ره‌نگ که له گه‌ردێکی زۆر نه‌رم ئه‌چن و له دروست کردنی ده‌رماندا به‌کاری ئه‌به‌ن و پێی ئه‌ڵێن گه‌ردی "لیکوپۆد" Lycopodium.