به‌سه‌رهاتی گۆی زه‌وی: په‌یدا بوونی زووی ڕووه‌که‌کان
نوێترین لێکۆڵینه‌وه ڕووه‌کناسیی که له زانکۆی پنسیلوانیا له ئامریکا کراوه، پیشان ده‌دا که ڕووه‌که‌کان ٧٠٠ میلیۆن ساڵ پێش له وشکاییدا ده‌ستیان به ژیان کردووه.
ئه‌م ڕێکه‌وته‌ش زۆر له‌و مێژووه‌ی کۆنتره که تاکوو ئێستا فوسیلهکان پیشانیان ده‌دا.
ئاکامی ئه‌م تاقیکاریانه، ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له کۆڤاری "ساینس" بڵاو بووه‌ته‌وه. ئه‌م گروپه لێکۆڵێنه‌ره زۆرتری ئه‌ندامه‌کانی له قوتابیانی زانکۆی پنسیلوانیا پێکهاتووه و دوکتۆر "بلر هجز" ڕێبه‌ریانه. ئه‌م دوکتۆره له به‌کارهێنانی نوێترین شێوه‌ی ژنیتیکی، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که ڕووه‌که‌کان بۆ یه‌که‌م جار نزیکه‌ی ٧٠٠ میلیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئاوی زهلیاکان هاتوونه‌ته ده‌رێ و له وشکایدا ده‌ستیان به بڵاو کردنه‌وه کردووه.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه زاناکانی خستووه‌ته سهروڕهێنانه، چوونکو فوسیلی کۆنترینی ئه‌و ڕووه‌ک و قارچکهکانهی که له وشکیدا ده‌ژین ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ٤٨٠ میلیۆن ساڵ لهمهوپێش. هێندێکیش پێیان وایه سه‌ره‌تای ژیانی ڕووه‌که‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژوویه‌کی زۆر کۆنتر، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامی ڕووه‌که‌کان نه‌رمه، ئاسه‌وارێکیان له دواوه به‌جێ نه‌ماوه که ئه‌م مێژووه بسه‌لمێنێ.
دوکتۆر "برنت میشلر" که ڕووه‌کناسه له به‌شی پێشکه‌وتنی ڕووه‌که‌کان له زانکۆی کالیفۆرنیادا، له‌و باوه‌ڕه‌دایه که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه زۆر له‌گه‌ڵ مێژووی ئه‌و فوسیلانهدا که به ده‌سته‌وه‌ن جیاوازیی زۆریان هه‌یه، به شتێکی ڕاست نازانێ و ده‌ڵێ: "ئه‌م باسه مرۆڤ ده‌خاته دوودڵیه‌وه".
"بلر هجز" ڕێبه‌ری گروپی لێکۆڵێنه‌ره‌کان، له‌و باوه‌ڕه‌دایه که ده‌بێ ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ده‌بێ له جێگای خۆیدا ڕاست بکرێته‌وه. به‌ڵام له سه‌ر ئاکامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ده‌ڵێ: "ئه‌م مێژووه‌ی که به ده‌ست هاتووه، به‌ته‌واوی جێگای باوه‌ڕن."
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه بۆیه زۆر جێگای سرنجه، که دواترین تاقیکاریی مولوکولی یه که مێژووی زینه‌وه‌ره جۆراوجۆره‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ مێژوویه‌کی زۆر کۆنتر له‌وه‌ی که فوسیلهکانیان شایه‌تیان بۆ ده‌ده‌ن.
هێندێک له زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان ، ڕه‌نگه ئه‌م زانیاریه مولوکولیانهی که وه‌ده‌ست هاتوون ڕاست بن و ئه‌وه فوسیل ناسه‌کانن، ده‌بێ زیاتر تێکۆشن بۆ ئه‌وه‌ی فوسیلگهلێک بدۆزنه‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌و مێژووانه بگونجێن. هێندێکیش له‌و باوه‌ڕه‌دان که ڕه‌نگه زانیاریه مولوکولیهکان به هه‌ڵه مێژوو زینه‌وه‌ره‌کان زیاتر له‌وه‌ی که هه‌ن پیشانیان بده‌ن. لێکۆڵینه‌وه‌ی مولوکولی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مێژووی زینه‌وه‌ری جۆراوجۆر به ناوی "کاتژمێری مولوکولی" ناسراوه.
له‌م شێوه لێکۆڵینه‌وه‌دا زانایان پشت ده‌به‌ستن به‌و فوسیلانه‌ی که به‌ده‌سته‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاتی گۆڕانکاری له سه‌ر له‌شی زینهوهرێکی پێشکه‌وتووی وه‌ک مرۆڤ له جۆرێکی‌تر له شامپانزه دیاری بکا.
به‌و ژه‌ماره گۆڕانکارانه‌ی که له ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا ڕوویداوه، کاتژمێری مولوکولی میزان ده‌کرێ، که وا بوو لێکۆڵێنه‌ره‌کان ده‌توانن ته‌نیا جیاوازی ژماره‌ی ژنیتیکیی دوو جۆر بۆ په‌یدا کردنی مێژووی ده‌ستپێکردنی یه‌کێکیان له‌ویتریاندا بدۆزنه‌وه. هه‌ر ئه‌م شێوه‌یه‌ش به کار هێنراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی مێژووی ژیانی ڕووه‌که‌کانی وشکانی له قارچکه‌کان. ئه‌م شێوه لێکۆڵینه‌وه‌ش هێشتا جێگای خۆی نگرتووه، بۆیه هێندێک که‌س ڕاست و دروستی کار کردی کاتژمێری مولوکولیی به هه‌ڵه ده‌زانن.
نووسه‌رانی ئه‌م بابه‌ته زانستییه ئیشاره به‌وه ده‌که‌ن که گرنگترین ڕووداوی گۆڕانکاری سروشت، ناسراو به "ته‌قینه‌وه‌ی کامپریان" به هۆی ده‌سپێکردنی ژیانی ئه‌م ڕووه‌که سه‌ره‌تاییانه‌وه ڕووی داوه. "ته‌قینه‌وه‌ی کامپریان" نزیکه‌ی ٥٣٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی زینه‌وه‌ره جۆراوجۆره‌کان ڕووی دا. هێندێک له زانایانی ئه‌م بواره پێشتر ئیشاره‌یان به‌وه کردبوو که هۆی گۆڕانکاریی چاوهنوڕای نه‌کراو، شێوازی جۆراوجۆری زینه‌وه‌ران له "ته‌قینه‌وه‌ی کامپریان" ئه‌وه بووه که ئه‌و کاته ئوکسیژن له ڕاده به‌ده‌ر له هه‌وادا هه‌بووه.
نووسه‌رانی وتاره‌که ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵدانی ژیانی ڕووه‌که‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پێش ئه‌م ده‌وره‌یه‌ش و پێیان وایه که هۆکاری هه‌ڵچوونی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئوکسیژنی ئه‌و کاته‌ش له هه‌وادا، هه‌ر ڕووه‌که‌کانه‌وه بوون. له ئاکامیشدا بوونه هۆی په‌ره‌گرتنی ژیان.
دوکتۆر "جان ته‌یلر" قارچکناس له زانکۆی کالیفۆرنیا دا که پێشتر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی چووکه‌ی ژنتیکی له سه‌ر په‌یدا بوونی ڕووه‌که‌کان کردبوو و ژیانی ڕووه‌که‌کانی له ویشکانیدا به ٦٠٠ میلیۆن ساڵ پێش مزه‌نه ده‌کرد، داوای له پسپۆڕان کردووه که به سرنجه‌وه له‌م لێکۆڵینه‌وه‌ی دوایه بکۆڵێنه‌وه، به‌ڵام زۆر به پارێز و ئاگادارییه‌وه ئه‌م کاره بکه‌ن. هه‌ر له‌م بواره‌شدا وتی: دیاره ئه‌م مێژووه که دیاری کراوه شتێکی مزهنهکراوه. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ش دوا لێکۆڵینه‌وه نییه و هه‌روه‌ها دواین وته‌ی منیش نیه.
شایه‌نی باسه که ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه زانایانی حهبهساند، چوونکه مێژووی کۆنترین پاشماوه‌ی فوسیلیی که له ڕووه‌که‌کان و قارچکه‌کان له وشکاییدا تاکوو ئێستا دۆزراوه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته ٤٨٠ میلێۆن ساڵ لهمهوپێش. له کاتێکدا ئه‌و لێکۆڵینه‌وه نوێیه مێژووی ڕووه‌که‌یان ده‌باته‌وه بۆ حه‌وت میلیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
ماڵپه‌ڕی ڕادیۆ بی بی سی له سه‌ر تۆڕی جیهانی ئینته‌رنه‌ت.
گرینۆیچ 15:27 - 51/08/2001
وێنەکە ئاوایی بەهاری ساڵی ١٣٩١ی هەتاویی ئاوای کاشترە.