هه‌وه‌ڵجار په‌تاته له کوێوه هاتووه؟
که باسی په‌تاته ده‌کرێ مرۆڤ یه‌کسه‌ر بیری ده‌چێته سه‌ر وڵاتی"ئیرلاند". هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که په‌تاته له مێژووی وڵاتی ئیرلاندا ڕۆڵێکی کارگه‌ری هه‌بوو، زیاتر له سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵکی ئیرلاند به‌ته‌واوه‌تی پتیان به په‌تاته به‌ستبوو و به هێزێک سه‌رکه‌وتووی خۆیانیان داده‌نا، دوای ساڵی ١٨٤٦ نه‌خۆشی له په‌تاته‌که‌یانی دا و به‌ته‌واوه‌تی داهاتی ئه‌و ساڵه‌یانی له نێو برد و زیاتر له ٦٠٠ که‌س له خه‌ڵکی ئیرلاند له برسان مردن! سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش په‌تاته‌ی ناسراو به ناوی ئیرلانده‌وه ناسراوه.
په‌تاته به‌رهه‌می خه‌ڵکی "اکوادور" و "پرۆ"ه، ته‌نانه‌ت ئه‌مرۆش په‌تاته به شێوه‌ی خۆرست له‌و وڵاتانه‌دا ده‌ڕوێ. کاتێک ئیسپانولیه‌کان هاتووچۆی "پرۆ"یان کرد، په‌تاته‌یان دیو و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شانزده‌هه‌مدا په‌تاته‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان برده‌وه بۆ ئیسپانیا و له نێو خه‌ڵکی ئێوێدا بلآویان کرده‌وه. هێندێکیش له‌و باوه‌ڕه‌دان که‌هه‌وه‌ڵجار ئیسپانولیایه‌کان په‌تاته‌یان بردووه‌ته باکووری ئامریکاش. به‌ڵام به‌ڵگه به‌ده‌سته‌وه‌یه که هه‌وه‌ڵجار له ساڵی ١٧١٩ دا له ئیرله‌نده‌وه گه‌یشتووه‌ته ئامریکا.
په‌تاته‌ش هه‌ر وه‌ک ته‌ماته و تووتن، سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی "ڕه‌زڵه‌کان"ه، سه‌لکی په‌تاته که له ژێر عه‌رزه‌که‌وه‌یه له ڕاستیدا ئه‌مه چه‌که‌ره‌ی نه‌پشکووتی ڕووه‌کی په‌تاته‌ن، په‌تاته‌ی ئه‌مڕۆش له گه‌ڵ باپیرانی ئامریکایی خۆی زۆر جیاوازی هه‌یه و ئه‌م جیاوازیه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شێوه‌ی چاند و بارهێنانی.
ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌تاته ده‌چێنن، به‌رده‌وان تێده‌کۆشن، پرتاته‌یه‌کی تایبه‌تی بدۆزنه‌وه، که بتوانێ له هه‌موو شوێنێکدا به‌رهه‌م بهێندرێ و له برامبه‌ر نه‌خۆشیی ڕووه‌که‌کانه‌وه خۆی ڕاگرێ. هه‌روه‌ها سه‌لکه‌که‌ی بێ که‌م کۆڕی و ته‌رزه‌که‌شی (گیاکه‌ی) بۆنخۆش و جوان و به‌تام و ڕه‌نگ جوان بێ. له به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه که جوتێره‌کان تۆوی ڕووه‌کێک دیاری ده‌که‌ن که ئه‌م باشیانه‌ی هه‌بێ. هه‌روه‌ک ده‌زانین په‌تاته له تۆ‌و ناچێندرێ به‌ڵکوو له ڕووه‌کێک که چه‌که‌ره ده‌که‌ن به‌ده‌ست دێ، ئه‌م چه‌که‌رانه‌ش ڕووه‌کێکی نوێ پێک دێنن که گوڵه‌کانی چه‌رموو یان ئه‌غه‌وانین. بالآی په‌تاته ده‌گاته یه‌ک میتر. کاتێکیش گه‌لآی په‌تاته سیس بوو، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که کاتی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌لکه‌کانیه‌تی. په‌تاته زۆرتر بۆ خۆاردن ده‌چێندرێ، به‌ڵام به‌رهه‌می تریی وه‌ک گه‌ردی په‌تاته (نشاسته) هه‌یه و بۆ درست کردنی مه‌شرووباتی ئه‌لکولیش به‌کاری ده‌به‌ن.
وه‌رگێڕان له فرهنگ بمن بگو چرا به‌رگی ٦ ل. ٢٢٢ و ٢٢٣.