چاودار، پەڕشە، چێودان، په‌ڕش، په‌ڕشه، پڕشت، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "گهنمییهکان" Graminées، ڕووه‌کێکه وه‌ک گه‌نم و جۆ وایه به‌ڵام تۆزێ وردتر و باریکتر و سووره و تۆکڵه‌که‌شی پۆر یان سووره و هه‌ر وه‌ک ئه‌وان له کێڵگه و نێو جاڕدا ده‌چێندرێ. جۆرێکه له جۆ، که له هێندێک ناوچه‌ی کوردستاندا پێی ده‌ڵێن "په‌ڕشت". په‌ڕشت ئه‌درێ به ئاژه‌ڵ، به‌لآم له هێندێک ناوچه‌ی کوردستاندا وه‌ک برینج به‌کاری دێنن و زستانن بۆ ده‌رمانی سه‌رما و په‌تا لێی ده‌نێن و زۆر به‌تامه، پەڕوێشی لێ دروست ده‌که‌ن و به ساوه‌ر لێیده‌نێن.
لە فەرهەنگی "معین"دا دەڵی ئەم گیایە تاکوو ٢ میتر بەرز دەبێ.
به فه‌رانسه‌ویی Seigelی پێده‌ڵێن.