گیایه‌کی به پنج یان دوو ساڵه‌یه له تیره‌ی "پهنێرۆکهکان" Malvacées، به‌رزیه‌که‌ی له ٤٠ تا ٨٠ سم ده‌بێ. گه‌ڵاکانی پان و قلینجکی درێژیان هه‌یه. گوڵه‌کانی زلن و له نێوه‌ڕاست مانگی به‌هاردا ده‌پشکون و چووار مانگ ده‌وام دێنن. ره‌نگیان سووری ئاماڵ به‌نه‌وشه. ریشوهکهی راست ڕۆده‌چن و قه‌ڵه‌و و چه‌رمووه و لاسکه‌که‌شی له کورک داپۆشراوه. کاکڵی به‌ره‌که‌ی له په‌نیر ده‌چێ و چه‌ند دیوی هه‌یه که له ههریهکهیاند تۆوێک هه‌یه. ئه‌م گیایه جۆری زۆره ١٠ جۆریان له ئێران دا ده‌ڕوێن.
به فه‌رانسه‌یی Framageon یان Fausse gumauveی پێده‌ڵێن.