بسته، بسه، فندق، دارێکه له تیره‌ی "سماقیهکان" Térébinthaceés، که بۆ خۆیان ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌تی پێک دێنن. به‌ره‌که‌شی ناوکهیهکه کهوێکڵێکی ڕه‌قی هه‌یه. مێشکهکهشی ڕه‌نگی که‌سکه و تامی زۆر خۆشی هه‌یه و زۆر به‌که‌ڵکه و ڕۆنی هه‌یه و ڤیتامینی B ,A, K, E, B1 و B2 شی تێدایه. پسته‌ی باش هه‌ر به‌داره‌که‌وه پاش گه‌یشتن خۆی ده‌م ده‌کاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆکڵه ڕه‌قه‌که‌ی لێ بێته‌وه و نێوه خۆشکه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی جوان و سه‌وز خۆی ده‌رده‌خا، داری پسته بالا کورته و له هه‌وایه‌کی یه‌کساندا دڕوێ. داری پسته زیاتر له ٣٠٠٠ ساڵه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و ناوه‌ندی ئاسیادا ده‌یڕوێنن و به داری پسته‌ی ئاسیایه‌وه پێوه‌ند (متوربه)ی ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پسته‌ی باش بگرێ، یان په‌یوه‌ندی ئه‌ده‌ن به دار بناوهوه.
له ئێران‌دا به‌و پسته‌یه که ده‌می کردوه‌ته‌وه ئه‌ڵێن: "پسته خندان". پسته هه‌م به کاڵی و هه‌میش به برژاوی له ئاجل و له‌گه‌ڵ تۆوکولهکه و تۆ‌و ڕۆزگارپه‌رست ئه‌یخۆن. له هێندێک ولآتی وه‌ک سوریه و ئه‌فغانستان و ئێران‌دا به شێوه‌ی خۆڕست ده‌ڕوێ.
به فه‌رانسه‌یی Pistachier و P. commun و Pistachier vrai پێده‌ڵێن.
بێجکه له‌م ناوه‌ی سه‌ره‌وه به ئینگلیزی ئه‌م ناوانه‌شی هه‌یه:
Pistcio, Common pistache, و به داره‌که‌شی ده‌ڵێن: Pistacecionut tree و Pistachio nut tree, true pistachia tree پێ ئه‌ڵێن.
وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌م له ڕۆژنامه‌ی "میترۆ" وه‌ر گرتووه که ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی نوڤه‌مبری ١٩٩٩ له لاپه‌ڕه‌ی ١٦دا له ژێر سه‌ردێڕی " پسته‌ی ئێران ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له جگه‌ردا" له درێژه‌ی باسه‌که‌دا هاتووه: وڵاتی ئا‌ڵمانیا ساڵی ڕابردوو (١٩٩٨)، ١٩ هه‌زار تۆن پسته‌ی کڕیوه که له‌م ڕاده‌یه له سه‌ددا ٧٥ی له ئێران و پاشماوه‌که‌شی له ئامریکا کڕیوه. باسه‌که درێژه ده‌دا و ده‌ڵێ له که‌ڕووی پستهدا مه‌وادێک به ناوی Alfatoxin B1 هه‌یه که ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.