پیڤاز، پیواز، گیایه‌که له تیره‌ی "سوێسنی یه‌کان" Liliacées و له "یه‌ک له‌تکه‌ییه جام و کاسه ڕه‌نگینه‌کان" Monocotylédones a calice pétaloide که به بنچن و گه‌ڵاکانیان لووله‌یی ونێویان بۆش و نووکی گه‌ڵاکانیان تیژه، گوڵی پیاز چه‌تری و چه‌رمووه، بنه‌که‌شی به قه‌د گوێزێک ده‌بێ و به کاڵی و له چێشتیشدا ده‌خورێ. تامێکی توونی هه‌یه و له بنه‌ماڵه‌ی سیر و پیازه خووگانهیه. له پیازدا ڤیتامینه‌کانی A، B و C و پتاسیۆم و زۆر مه‌وادی دیکه هه‌یه. پیاز بۆ ده‌رمانیش زۆر نه‌خۆشی ئه‌شێ. پیاز به فوسفۆرهکهی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی باشه که کاری فیکری ئه‌که‌ن. به‌ڵام گاز پێک دێنێ. (با، گازی نێو زگ)، مه‌وادی دژی عفونهتیشی تێدایه. بۆ ده‌رمانی "سکوربوت Scorbut" و دیابێت Diabéte یش به‌کاری دێنن. بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش باشه که له نێو ماشین و فڕۆکه‌دا تووشی رشانه‌وه ئه‌بن زۆر باشە. له پاێزاندا پیاز به زۆر شێوه و ئه‌ندازه ده‌ست ده‌که‌وێ، هێندێکیان له وانی‌تر توونترن و پیازی وا هه‌یه که تامی شیرینه. پیاز به کاڵی به پیازداخ و به پیشراوی و دۆڵمه و له‌گه‌ڵ چێشت ده‌خورێ. له گه‌ڵاکه‌شی سالاد و که‌لانه دروست ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر پیاز له‌گه‌ڵ ڕۆنی خۆماڵی تێکه‌ڵ بکرێ و بخوریه بۆ بینایی چاو باشه، خاوه‌نی "تحفه حکیم" ده‌ڵێ پیاز ڤیتامینی E، D، C و K و مه‌وادی گۆگردی و هه‌روه‌ها ڕۆنی گۆگرد و گازگه‌لی "فرار" تێدایه که ده‌بنه هۆی ئاوهێنان له چاو و ئه‌گه‌ر پیازی کوتراو له گه‌ڵ ره‌شکه تێکه‌ڵ بکرێ و بکوترێ و ٥ شه‌و له سه‌ر دمهڵدا بماڵدرێ، له نێوی ده‌با و یان ئه‌گه‌ر پیاز له‌گه‌ڵ دووگی به‌رخ سووربکرێته‌وه و یه‌ک که‌وچکه چایی فلفلی ڕه‌شی تێکه‌ڵ بکرێ و بخورێ، چه‌ند جار "شه‌وت" ده‌باته سه‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر پیاز و سماق پێکه‌وه بکوڵێندرێن (هه‌رکامیان ١٠٠ گره‌م) و هه‌موو ڕۆژێک یه‌ک په‌رداخی لێ بخورێته‌وه، بۆ میز بەخۆداکردنی کردنی شه‌وانه‌ی منداڵان زۆر باشه. چه‌ندی جۆر ڕووه‌که هه‌یه که وه‌ک پیاز ده‌چن یان وه‌ک پیاز سه‌لکیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش چه‌ند دانه‌یان: پیازۆکه، پیازه خووگانه، پیازه مارانه، پیازه مشکانه. یسهقه پیوازی ورد، پیازی ورد که بۆ چاندن ڕاگیراوه.
خسک، خسکه، پیازی زۆر ورد که بۆ چاندن ده‌بێ و وەک تۆم هەڵیدەگرن بۆ چاندن.
پیاز زیاتر له ٧٥ جۆری له وڵاتی ئێمه‌دا ده‌ڕوێ که هێندێکیان به بژاری بێستا چاویان لێ ده‌کرێ و زۆریشیان له کوێستانه‌کان دا ده‌ڕوێن.
تۆڵه‌که و جاتره و شوێت به ڕێـزه
که‌ره‌وز، ته‌رخون، پیاز، ته‌ڕه‌تیزه
"پیره‌مێرد".
به فه‌رانسه‌یی پێی ئه‌ڵێن Oignon.