وزم دارێکی باڵابەرزە کە لە کوردستاندا بە زۆری دەڕوێ بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەکانی سەردەشت، پیرانشار و سەقز، مەریوان و سنە. باڵای دەگاتە ٢٠ تاکوو ٢٥ میتر. لق و پۆکانی لە جێای بەرەو سەر و خوارەوە زیاترە بە شێوەی ئەستوونی بڵاو دەبنەوە. گەڵاکانیشی ٦ تاکوو ١٠ سانیمیتر درێژن بەڵام لە نێوەڕاستدا پان بوونەتەوە. لە دووهەم و سێهەمین مانگی بەهاردا گوڵەکانی دەپشکوون.
وزم تاکوو ٥٠٠ ساڵ تەمەن دەکا.
لە کورستان ئاوەدانی هەیە بە ناوی وزمانە، رەنگە لەبەر ئەم دارە ناویان نابێ یان لەوێ زۆر وزم بڕوێ.
ئتیمۆلۆژی: ناوی "مینور" لە لاتینیدا بە مانای کەمتر دێ.
Feld-Ulmeبە ئاڵمانی
Lundalm بە دانماریکی
Småbladet-Elm, Park-Elm بە نۆروێژی
Lundalm یان rödalm بە سویدیش دوو ناوی هەیە: