وزم دارێکی باڵابەرزە کە لە کوردستاندا بە زۆری دەڕوێ بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەکانی سەردەشت، پیرانشار و سەقز، مەریوان و سنە. باڵای دەگاتە ٢٠ تاکوو ٢٥ میتر. لق و پۆکانی لە جێای بەرەو سەر و خوارەوە زیاترە بە شێوەی ئەستوونی بڵاو دەبنەوە. گەڵاکانیشی ٦ تاکوو ١٠ سانیمیتر درێژن بەڵام لە نێوەڕاستدا پان بوونەتەوە. لە دووهەم و سێهەمین مانگی بەهاردا گوڵەکانی دەپشکوون.
وزم تاکوو ٥٠٠ ساڵ تەمەن دەکا.
ئتیمۆلۆژی: ناوی "مینور" لە لاتینیدا بە مانای کەمتر دێ.
بە ئاڵمانی Feld-Ulme
بە دانمارکی Lundalm
بە نوروێژی Småbladet-Elm, Park-Elm
بە سویدی دوو ناوی هەیە کە ئەمانەن: Lundalm یان rödalm